پۆپەر لە پەڕتووکی کۆمەڵگەی کراوە و دوژمنەکانی دەڵێت: پارادۆکسێک کە کەمتر ناسراوە لە پارادۆکسەکانی تر، پارادۆکسی تۆڵێرانسە (تۆڵێرانس بەمانای بەرگەگرتنی ڕای جیاواز و مێشک کراوەیی) .
پۆپەر دەڵێت: تۆڵێرانسی بێکۆتا لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی تۆڵێڕانس. گەر هاتوو ئێمە بێکۆتا دەستی تۆڵێرانسمان درێژکرد تەنانەت بۆ ئەوانەیش کە تۆڵێرانسیان نییە. گەر هاتوو ئێمە ئامادەنەبووین بەرگری بکەین بەرانبەر بە کوشتارگەی ئەوانەی تۆڵێرانسیان نییە. لەناو کۆمەڵگەیەکی تۆڵێرانتا، ئەوا تۆڵێرانس لەناو دەچێت و ئەوانەشی تۆڵێرانسیان هەیە لەگەڵیدا.
بەم هاوکێشەیە مەبەستم ئەوە نییە.کە هەمیشە دەبێت دەستبەجێ فەلسەفەیەک کە تۆڵێرانسی تێدانییە.سەرکوتیکەین، هەتاوەکوو بتوانین بە لێکدانەوە و بەڵگەی لۆژیکییانە و بە ڕای گشتی بتوانین ئەم فەلسەفانە کۆنتڕۆڵ بکەین سەرکوتکردن هەڵەترین کار دەبێت.
بەڵام دەبێ مافی ئەوەش بەخۆمان بدەین کە سەرکوتیان بکەین تەنانەت گەر بە بەکارهێنانی هێزیشبێت، گەر هاتوو ئەوان ئامادەنەبوون لەسەر ئەساسی ئەقڵ و لۆژیک لەگەڵ ئێمە پێکبێن، گەر هاتوو هەموو بەڵگە لۆژیکیەکانیان پشتگوێ خست و ئەوەیان فێری شوێنکەوتووەکانیان دەکرد کە بیر نەکەنەوە، بەبیانوی ئەوەی بیرکردنەوە لە خشتە بەرە، وە وەڵامی بیرکردنەوەیان بە مستەکۆڵە و فیشەک دایەوە، بۆیە دەبێت ئێمە مافی ئەوە بەخۆمان بدەین، لەژێر ناوی تۆڵێرانسدا، کە تۆڵێرانسمان بەرانبەر ئەوانە نەبێت کە تۆڵێرانسیان نییە.
دەبێت هەر بزووتنەوەیەک کە نەبوونی تۆڵێڕانس دەڵێنەوە و دەچێنن، لەدەرەوەی یاسا سەیربکرێن.
وە ئەو کەسانەی تۆڵێرانسیان نییە.دەبێت ڕقمان لێیانبێت و تاوانباربن، هەروەکوو چۆن ڕقمان لە بکوژێکە و تاوانبارە، یاخود ڕفێنەرێک، یاخود زیندووکەرەوەیەکی کۆیلایەتی.
جا بە ڕاستی گەر سەرنجی ئێستای کۆمەڵگەی کوردی بدەین دەبینین لێرە و لەوێ چەندین گرووپ و کۆمەڵە بە ئاشکرا لە هەوڵی چاندنی ڕق و زەبر و زۆرداریدان، ڕاستە گرنگە ئێمە بتوانین ئەم گرووپانە بە چەکی ئەقڵ دەستبەسەر بکەین بەڵام ئەی ئەگەر ئەقڵ فریامان نەکەوت؟ ئەی ئەگەر ئەقڵ کۆتا شوێنبوو کە بتواندرێت لەگەڵ ئەم جۆرە کەسانەدا بگەینە ئامانج پێی؟ بۆیە لەپێناو ئاقڵیمان نابێت ببین بە قوربانی ئەوانەی گەمژەن. نەرم و نیانی تا شوێنێک دەڕوات. مافی خۆتە بۆ پاراستنی ئەقڵ و ئازادی خۆت، لەژێر ناونیشانی ئەقڵدا توندبیت لەگەڵ ئەوانەی کە توندن، وە ڕەتیان بکەیتەوە ئەوانەی لە هەموو بارێکدا تۆ ڕەتدەکەنەوە، وە کۆمەڵگە بپارێزیت لێیان بەبێ ئەوەی تۆڵێرانست هەبێت بەرانبەریان لەپێناو پاراستنی تۆڵێرانس.[1]