چ ئاسکەکە بۆ من کەروێشکەکە بۆ تۆ، چ کەروێشکەکە بۆ تۆ ئاسکەکە بۆ من.
کەروێشک یان ئاسک: دوو ئاژەڵی کێویی گیاخۆرن لە وڵاتی کوردەواردا هەن. ئاسک قەبارەی گەورەیە و کەروێشک قەبارەی بچووکە، پەندەکە مەبەستی لە بەشکردنی سامانە لەنێوان دوو کەسادا، کەسێکی فێڵباز و کەسێکی داماو، کەسی فێڵباز خۆپەرستە و فێڵ لە کەسی داماو دەکات و بەشە زۆرەکە بۆ خۆی دەبات.[1]