چ خوای گورگ و چ خوای سوار.
گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی کێوی گۆشتخۆرە، بەهێزە و فێڵی زۆرە، لە هەل دەگەڕێت پەلاماری ڕانەمەڕ بدات و بیانخوات، سوار: مەبەست لە کەسی پیاوخراپە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە شوان دەڵێت: جیاوازی نییە، مەڕ گورگ بیفڕێنێ یان پیاوخراپ بیبات، واتە: زیان هەر چۆنێک ڕووبدات هەر زیانە. [1]