چ لەبار بچێ، چ لە سوار بچێ.
بار: بە گواستنەوەی کاڵایەک دەوترێ لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بە وڵاخ، بەڕێکەوت گەر شتێک لەبار یان لە سوار بکەوێت، پێی نازانرێت و دەفەوتێ، ژنێک ئەیڵێ کە منداڵی لەبار بچێ، کەسوکاری پێی بڵێن: خەم مەخۆ ئەوە ناهێنێ، ژنەکە دەڵێت: چ لە بار بچێ، چ لە سوار بچێ. گەر منداڵەکە نەمردایە، دەبووە سوارچاک. [1]