چارەی ڕێ، ڕۆینە، چارەی خەو، نووستنە.
لە قۆناغەکانی پێشووی ژیانی کوردەواردا، خەڵکی بەزۆریی بە پێ و وڵاخ هاتوچۆیان کردووە، بۆیە کاتێک کەسێک گەشتێکی هاتبێتە ڕێ، ناچاربوو بە پێ بڕوات و لەڕێڕۆشتندا بەردەوامبێت، بۆ ئەوەی بگاتە هەوار، کورد دەڵێت: چارەی ڕێ ڕۆشتنە، هەروەها چارەی خەویش خەوتنە. هەردووکیان پێویستن دوانەخرێن، گەر لە ڕێگەدا بوەستی، دوادەکەوی، گەر خەوت بێ، نەنووی مێشک ئارام نابێ.[1]