#قوباد تاڵەبانی#.. بێدەنگ بێدەنگ
بەرپرسی یەکێتییە لە تیمی حکومەت، جێگری سەرۆکی حکومەتە، ئەندامێکی سەرەکی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گازە…
لە سەرەتای ڕۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ (#15-10-2013#) لە ئەنجوومەنی وەزیران بووە و لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# بووە، چەندین جار بۆ ئەم پرسە بە نەوتی #کەرکووک#یشەوە لەگەڵ تورکیا و ئێراق گفتوگۆی کردووە.
ئەوە هەفتەیەکە نەوتی هەرێم وەستاوە.. چارەنووسی نەوت و ڕێککەوتن و مووچە دیارنییە.
هەموو کورد قسەی لەسەر دەکات، ئەوەی جێگای سەرنجە جێگری سەرۆکی حکومەت … دێڕێکی نییە.
بڵێ: ئەوە ڕابردوو هەڵەبووین.. نەخێر بڵێ: ڕاست بووین و نایدەینە سۆمۆ! [1]
#عەلی حەمە ساڵح#