لەسەر زانیاری ئاساییشی ئابووری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# دەست بەسەر یەک تۆن و (122) تۆن خورمادا دەگرن.
ڕاپۆرتی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت ئاشکرایکردووە لەسەر زانیاری ئاساییشی ئابووری و بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەکە لە عەلوە دەستی بەسەر یەک تۆن و (122) کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا گرتووە.
ڕوونیکردووەتەوە؛ نموونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەکە ڕەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەی بەشیاوی خواردن نییە دراوەتەوە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە کراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە. [1]