بابەت: وتار
ناوەرۆک: زمانەوانەی
نووسین: #سابیر ژاکاو#
ناونیشان: $دەرکەوتنی خەتی نووسین$
سیستم و ڕەوتی نووسین لە مێژوو و گەشەیەکی تایبەتی داخوازی و مەبەست، بەرهەمی گەشە و سەرهەڵدانی گەشەی مێشکی مرۆڤ لە پڕۆسەی گەشەی داواکاری و داخوازی و ئاکامی پەیوەندی مرۆڤ لە سەردەمانی جیاواز و گەشەی ئەم گیاندارە لە قۆناغ و پڕۆسەیەکی هاڵۆزی زوان بە مەبەست و ویستی مانەوە و هەرمانی ئەم نووسینە لەلایەن ئەم گیاندارە گەشەکردووە، بوو..
قۆناغ و سەردەمی فۆڕم و ڕەوتی نووسین لە گەشەی 400 هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و گەشەی 40 هەزار ساڵەی زوانی ئەم گیاندارە لە پڕۆسەی داواکاری و داخوزی ژیانی ئاسایی بۆ قۆناغێکی هەستیاری هەرمان و مانەوەیی ئەم نووسین و بەسەرهات و چیرۆک و ئاستی بەهێزی پەیوەندیسازی و کردنەوەی دەرگەی پەیوەندیسازی مرۆڤی هەرە کۆن بۆ بەرەکانی پاش خۆی لە پڕۆسەیەکی هاڵۆزی مانەوەیی، ئەمە داهێنانی خەت، تەقینەوە و گەشەی تایبەتی ئەم بەش و گەشەکردنە، بوو.
مرۆڤ لە کۆنەوە بەشێوەی هێما و نگاری، پیکتۆگرام ₁کە لەم چوارچێوەیە جۆرێک لە خەت هەیە کە هەر وشە لەگەڵ هێما و نیشانەیەک بەرانبەرە، ئەمە ئەم خەتە پتر لە ئەشکەوتەکان، لەگەڵ ئەم خەتە ڕوبەڕو دەبینەوە و دەیانبینین کە بەشێوەی هەڵکەندن یا کێشانەوەی هێمایەک لەسەر دیوار و بەردی نێو ئەشکەوتەکان، وێنەیەک بە نوێنەری وشەیەک دادەندرا کە ئەم خەتە چ هێز و تایبەتمەندی زوانی بە ئاست قوڵایی زوان و نووسینی ئێستاکانە، نەبوو. ئەم جۆرە خەتەی وێنەنگاری و وشەنگاریە لە مرۆڤی مۆدێرنیش، دانەبڕاوە و ئێستاش بەشێوەیەکی زۆر چالاک، لەنێو شار و دەرەوەی شار و شوێنەگشتییەکان، لەگەڵ ئەم جۆرە خەتە، ڕوبەڕو دەبینەوە کە بەشێوەی تابڵۆ و هێما و وێنەی ئاگادارکردنەوە و وریا کردنەوەیی، بەکار دێن.
خەتی دواتر، خەتی وشەنگاری و ئاماژەیی وشەیی یا خەتی لۆگۆگرامە₂ کە لەم چوارچێوەیە، هەندێک هێما و نیشانە بەشێوەی گرێبەستی و قەراردادی نوێنەری سەربەخۆ و تایبەتی کەرەستە و ئامراز و گیاندار و ڕووداوێک بوو.. واتە هێما و نیشانەی کەرەستە و ئامرازێک کە باسی لە چەمکی ئەم بابەتەیە دەکرد کە بەشێوەی نهێنی شاراوە بوو. تاکوو بەشێوەی ڕەمزی و سوڕیانە خوێنراباوە. دواتر خەتی ڕوانگەنگاری و ئیدیۆگرام₃ دەردەکەوێت کە لەم چوارچێوەیە، واتا و مەبەستی کەرەستە و ئامراز، دیاری دەکرا. لەم شێوە خەت و نووسینە، هەر هێما و نیشانەیەک، مەبەست و چەمکێکی تایبەت و واتایی و چەندواتایی لە ئاست، هێما و نیشانەکە، دەگەیاند. بۆ نموونە لە هەڵکەندن یا کێشرانەوەی گوڵەگەنمێک هەم ئاستی هێز و جێگەوپێگەی گەنم و هەم دۆخی جوتیاری و هەم خواردەمەنی و هەم، پیرۆزی گەنم نیشان دەدرا.
لەم سێ ڕەوتەی مێژویی خەت و گەشەی ئەم داهێنانە مەزن و هەرە گەورەی دەستی مرۆڤ کە بەردەبناغەی گشت داهێنان و دۆزینەوەکانی نوێتر و مۆدێرن و شارستانییەت بوو. مسۆگەر کرا و داهێندرا. خەتێکی گرنگ و تایبەت کە نهێنی و تایبەتمەندی، تایبەتی هەبوو. خەتی نهێنی₄ یا کۆدی بوو.کە لەم شێوازە، هێما و وێنەیەک، نوێنەر و هەڵگری دەنگ و فۆنێمێک بوو. واتە هێما یا نیشانەیەک، هەڵگری هێز و بارتایی دەنگ و فۆنێمی زوانێک بوو.کە لەگەڵ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەم هێما و نیشانەیە، دەنگێکی زوانەکەی، دەناسی و لەپاڵ یەک و تێکەڵکردنی هێما و نیشانەکان، هەڵگری کۆدی وشەیەک، دەبوو. بۆ نموونە: کە باس لە ناوچەیەکی شاخاوی کرابایە، ئەمە لە تێکەڵکردنی هێمایەک کە کۆدی دەنگێک بوو. بۆ نموونە دار و گەڵا و کێو، هاوشێوەی وشەیەکی لێکدراوی ئێستا، بۆ پێش و بەرەی داهاتوی خۆیان، نیشانەی دارستانیان بەشێوەی نهێنی و کۆدی، بەجێ دەهێشت.
خەتێکی دیکە و ئێگجار تایبەت کە بەشێوەیەکی سرنجڕاکێش توانی جێی خۆی لەنێو زوانەکان بکاتەوە، خەتی بڕگەیی₅ بوو. لەم شێوازە؛ بەکارهێنانی هێما و نیشانەیەک، هەڵگری بڕگەیەکی پێکهاتو لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، بوو. واتە هەر هێما و نیشانەیەک لەنێو زوانێک، بەرانبەر بە بڕگەیەکی زوانەکەی دەبوو.کە لە کۆنسۆنانت و ڤاوڵێک، پێک دەهات. زوانێکی زۆر کەم ماون کە ئەم جۆرە سیستمە بەکار ببەن، لەوان زوانی جەپەنی لەم شێوازە کەڵک وەردەگرێت کە تەیدا هەندێک هێمای تایبەت هەیە کە هەڵگری بڕگەئاخاڤتنیەکانن₆ کە ئەم هێما و نیشانانە، دەبنە هەڵگری هەر کام لەتەک بڕگەیەکانی₇ ئەم زوانە.
مرۆڤ بە کەڵکوەرگرتن لە خەتی هێمایی و نگاری لەنێو ئەشکەوتان، بۆ ڕێبوار و کۆچەران و نەوەی پاش خۆیان، کۆمەڵێک نهێنی و بابەتی شاراوەیان بەجێدەهێشت. بۆ وێنە، لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان هێمای ئاشێکیان هەڵ دەکەند و دەکێشاوە، کە نوێنەری ئاشەوان و یا هێمای کلیلێکیان دەکێشاوە کە نوێنەر و هێمای ڕدێنسپی و پێشەنگێک بوو.. یا هێمای گیاندارێکی کێوی و دەسەمۆکراو و یا هێمای دار و گژوگیا کە گشتی چەمک و بزاڤ و زاراوەی نهێنی ئەم دەستکەوتە مەزنەی مرۆڤی گەشەکردوی (سەرتر لە گەشەی شارستانییەت) 400 هەزار ساڵەی شۆڕشی فەرهەنگی و کولتوری بوو. کە بەرەبەرە توانی گشتی گۆی زەوی بە ئەژنۆی هێژمۆن و ڕکێف و کاریگەریی خۆی دەربهێنێت. ئەمە خەتی نووسین، ئەم هێز و توانا بۆرینە و سیحراویەی لە 40 هەزار ساڵەی ئەم گیاندارە گەشەکردویەی هەبوو. و تاکوو ئێستا لە نوێترین و گەشەکردوتراوین شێوە و فۆڕمی نووسین، ئەمە لە هەمان ڕەوتی گەشەی خەتی نووسین، گەشەی کردووە و تاکوو لە سەردەمی سەرتر لە گەشەی شارستانییەت، ئەمە هەمان هێز و بنەمای سەرەتایی شێوە و ڕەوتی نووسین لە ئەشکەوتەکان بەرەو تێکنۆلۆجیا بگەڕێتەوە کە لە ڕەوتی ئینفۆگرافیک₈ یا وێنەزانیاری ئێستا جیهانی تێکنۆلۆجیایی مرۆڤی مۆدێرن، ئەمە هەمان کار و ئەرکێک کە مرۆڤی 400 هەزار ساڵ لەمەپێش لە ئەشکەوتەکان بە هێمای وێنەیی لەبری مەبەستێک، ئێستاش مەبەست و داواکاری خۆی لە ڕێگەی ئیمۆجی و ستیکێر، دەردەبڕێت و هەمان داتا و سیستمی نووسینی بەرایی و سەرەتایی ئەم گیاندارە گەشەکردویە.
₁ pictogram
₂ logogram
₃ ideogram
₄ Rebus writing
₅ Syllable writing
₆ Spoken syllable
₇ Monosyllable
₈ Infographic
نووسینی: سابیر ژاکاو
سەرچاوە:
فەرهەنگی ئێتیمۆلۆجی ئافاشین، سابیر ژاکاو، بڵاو نەکراوەتەوە.
پرشەدارێکی زمانەوانی 1 و 2،
Sabir
Sabir Zhakaw
دەرکەوتنی خەت لەلایان مرۆڤەوە، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار.
زوان و زار، سابیر ژاکاو، گۆڤاری زمان و زار.
سپاس و پێزانین بۆ ناوەندی ڕووناکبیری پەڕنووس بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکە.
[1]