پیرۆزبایین سەرۆکى هەرێمى کوردستان، #نێچیرڤان بارزانی# بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەر دوو حزبی شیوعی کوردستان و حزبی شیوعی ئێراق
ئەمڕۆ 31ى ئازار، لە یادى دامەزراندنى هەردوو #حزبى شیوعی ئێراق# و #حزبی شیوعی کوردستان# دا، بە گەرمى پیرۆزبایى لە سەرکردایەتیى هەردوو حزب و ئەندامان و جەماوەریان دەکەم، هیواى سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵ و ئامادەیى و قوربانی و مێژووى خەبات و تێکۆشانیان لەسەر ئاستى ئێراق و هەرێمى کوردستان دەڕوانین.
لەم یادەدا جەخت لە پێویستی و گرنگیى پتەوکردنى کارى پێکەوەیى و یەکڕیزى و تەبایى لەنێو تەواوى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانى ئێراق و هەرێمى کوردستاندا دەکەینەوە بۆ تێپەڕاندنى تەحەدى و سەختییەکان و خزمەتێکى باشتر بە ئێستا و داهاتووى گەل و وڵاتەکەمان.
سڵاو لە گیانی شەهیدانی حزب شیوعی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#2023-03-31#
[1]