=KTML_Bold=بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ لیواکە ئەرکی ئاساییش جێبەجێ دەکەن=KTML_End=
بە بڕیاری #بافڵ تاڵەبانی#، لیوای یەکی پاراستنی #سلێمانی# کە سەر بە فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتنی وەزارەتی ناوخۆیە لە ڕووی ئەرکەوە دەخرێتە سەر دەزگای ئاساییش (یەکێتی) و تەنیا لە ڕووی مووچەو میلاکەوە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ دەمێنێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئامادەکردنی لیوای یەکی سلێمانی بۆ ناو هێزی ئاساییش فەوجی مغاویر لە لیواکە درووست کراوە، کە هێزێکی مەشق پێکراو و ئامادەکراوە. هەروەها بەشی ئۆپەراسیۆن هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاساییش درووست کراوە.
بڕیارە بەم نزیکانە لیواکە ئەرکی ئاساییش وەرگرن و سنووری ئەرکیان ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری دەبێت. ژمارەی میلاکی لیواکە نزیکەی 3 هەزار کەسە و تا ئێستا #02-04-2023# هەڵوێستی وەزارەتی ناوخۆ ڕوون نییە لە بەکارهێنانی لیواکە وەک هێزەکانی ئاساییش.
لیوای یەکی سلێمانی، ساڵی 2012 دامەزراوە و پڕچەکترین و تۆکمەترین لیوای ناو هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنە. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ساڵی پار2 202 لەلایەن لیوا ڕوکن عومەر ساڵح سەرپەرشتی کراوە. کە سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەفتای یەکێتییە. یەکێکە لە متمانە پێکراوەکانی بافڵ تاڵەبانی. [1]