=KTML_Bold=ئەمڕۆ #02-04-2023# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان، پڕۆژەکەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی کرد=KTML_End=
ئەمڕۆ موحسین مەندەلاوی ، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق پڕۆژە یاسای بوودجەی ئێراقی ڕەوانەی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق کرد.
ڕەوانەکردنی پڕۆژە یاساکە لە کاتێکدایە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لەژێر فشاری سونەکان ئامادە نەبوو پڕۆژە یاساکە بنێرێت بۆ لیژنەی دارایی. بەشێک لە سوننەکان داوای گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساکەیان دەکرد بۆ حکومەت و بوودجەی تەرخانکراوی پارێزگا سونەکان بەکەم دەزانن.
موحسین مەندەلاوی، پاش سەفەری ئەمڕۆی محەمەد حەلبووسی بۆ قاهیرە دەسەڵاتی خۆی وەک سەرۆکی پەڕڵەمان بەکارهێناو پڕۆژە یاساکەی ڕەوانەی لیژنەی دارایی کرد. داوای لە لیژنەکە کردووە ئامادەکارییەکانی خوێندنەوەی یەکەم تەواو بکەن تا بەزووترین کات بخرێتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقەوە.
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە هەوڵدان بەزوترین کات یاسای بوودجە تێپەڕێنن تا بتوانن لە ڕێگەی بودجە و ئەو بەڵێنانەی داویانە بتوانن زۆرترین دەنگی پارێزگا شیعەکان بەدەست بهێنن. [1]