یەک لە داستانەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی ئێراق بووە، کە لە ڕێکەوتی #02-04-1982# لەنێوان پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی و سوپای ئێراق و جاشەکاندا ڕوویداوە، لە گوندی #بۆڵقامیش# ی شارۆچکەی #کۆیە# بەهۆی نابەرانبەری ژمارە و چەک و تەقەمەنییەوە، سوپای ئێراق توانیویەتی گوندەکە داگیر بکات، داستانەکە بە خوێنی 15 پێشمەرگەی حزبی شیوعی نەخشێنراوە.
$ناوی شەهیدانی داستانەکە:$
1- شەهید #بەکر تەلانی#
2- شەهید #سەرکەوت بۆڵقامیشی#
3- شەهید #ئەحمەد حەساری#
4- شەهید #هۆشیار حەساری#
5- شەهید#شۆڕش حەساری#
6- شەهید #سۆران حەساری#
7-شەهید #گۆران حەساری#
8-شەهید #عومەر ئیسماعیل تروکمانباخی#
9- شەهید #یاسین ئیسماعیل تروکمانباخی#
10- شەهید#مەجید نەجمەدین تروکمانباخی#
11- شەهید #مەجید سەعید تروکمانباخی#
12- شەهید #شوان تۆبزاوایی#
13- شەهید#فوئاد جوقلینجەیی#
14- شەهید#عادل عەرب#
15- شەهید #ئەبو قەیس عەرب#
لەم داستانەدا، هاوڕێ (#حەمە ڕەشاش# ) بەبرینداری دەکەوێتە دەستی دوژمن و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێندرێت، بەڵام دواتر بەر لێبووردنی گشتی دەکەوێت و ئازاددەکرێت
[1]