پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,878
وێنە 106,275
پەرتووک PDF 19,334
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
نەوت و گاز دەتوانێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە جیۆپۆلەتیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەوت و گاز دەتوانێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە جیۆپۆلەتیکی حکومەتی هەرێمی کو...

نەوت و گاز دەتوانێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە جیۆپۆلەتیکی حکومەتی هەرێمی کو...
$نەوت و گاز دەتوانێت ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە جیۆپۆلەتیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؟$
#سەردار عەزیز#
#25-10-2022#
$بەرایی$
لەم شرۆڤەیەدا پێداچوونەوە بۆ کوورتە بابەتێک دەکەم، کە لەلایەن پسپۆڕێکی بەناوبانگی پرسی کورد لەبارەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی وزەی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی. بابەتەکە بەتایبەت باس لە پێشهاتەکانی دوای ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە ساڵی 2013 دەکات. هەوڵدەدەم نووسراوەکە وەک پێشمەرجێک بۆ کات و شوێنی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەکاربهێنم و هەروەها پەیوەندییەکانی وزە و کەسایەتیی کورد لەگەڵ کەسانی دیکەدا شیبکەمەوە. ڕەنگە گاز خاڵێکی وەرچەرخانی بەهێزتر بێت لە نەوت، بۆیە پێناچێت پشتبەستن بە تورکیا ئەنجامی خوازراوی هەبێت. لەو کاتەی پڕۆفیسۆر ستانسفێڵد ئەم بابەتەی نووسی، تورکیا سیاسەتی دەوڵەتی بازرگانی پێڕەو دەکرد؛ سیاسەتێک کە زۆری نەخایاند. هەڵبەت شرۆڤەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەک ڕووداوی سیاسی لە دەیەی ڕابردوودا، ئەوە سەلمێنراوە کە بابەتی وزەی هەرێمی کوردستان شتێکی فرەڕەهەند و زۆر ئاڵۆزە.
$پاشخان:$
بۆ کورد سەرەتا پرسی نەوت و دواتریش گاز، هەمیشە تەنیا وەک سەرچاوەیەکی وزە یان سەرچاوەیەکی دارایی تەماشا نەکراوە، بەڵکوو لە چەندین دیدگای دیکەوە سەیرکراوە. ساڵی 1904، بۆ یەکەمجار لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی لە کوردستان نەوت دۆزرایەوە. کورد و نەوت پێوەندییەکی درێژخایەن، ئاڵۆز و ئەفسانە بە یەکیان دەبەستێتەوە. پێوەندییەک کە ئیمپراتۆریەتەکان، زلهێزەکانی جیهان و چەند کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی لەخۆدەگرێت. ئەو مێژووە دوورودرێژە وادەکات کورد نەوت بە ئامرازی سەرەکیی درووستکردن و لەنێوبردنی دەسەڵات و قەوارەکان دابنێت.
ئەم فۆرموڵەیە دەبێتە بناخەی کوورتە نووسراوێک کە ساڵی 2014 لەلایەن پڕۆفیسۆر گاریس ستانسفیڵدەوە نووسراوە. گاریس یەکێک بوو لەو کەسانەی لە دوای ساڵی 1991 لە نزیکەوە و بەفراوانی کاری لەسەر پرسی کورد لە ئێراق کردووە. زۆرجاریش نووسینەکانی بە تێڕوانینێکی گەشبینانەوە نووسراون. بابەتەکەی گاریس بە ناونیشانی کاریگەریی گۆڕانکارییە ستراتیژییەکانی نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە وێبسایتی (Sciencespo: Center de Recherches Internationales) بڵاوکرایەوە. خاڵە سەرەکییەکانی بابەتەکە بریتی بوون لە:
1. کورد بە دەگمەن بەشێک بووە لەو چالاکی و کردارانەی کە ڕەنگە بە خاڵی وەرچەرخان، گۆڕان و کاریگەر هەژماربکرێن. بە شێوازێک کە دەکرێت کورد کاریگەرییەکی سیاسی و ئابووری فراوانتری لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێت.
2. ڕەنگە بەهۆی گەشە و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان ئەم دۆخە تایبەتە بچێتە خانەی مێژووەوە. بە زمانێکی دیکە ڕەنگە گۆڕانکارییەکان وەرچەرخان بەسەر دۆخی مێژوویی کورددا بهێنن.
3. پێشبینیی دەکرێت کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی گەشەکردنی پرسی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هەولێر و ئەنقەرە لە نۆڤەمبەری 2013 بەهێزبن و دەرهاوێشتەکانی ئەو ڕێککەوتنە تەنیا کاریگەریی لەسەر شێوازی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەت نابێت، بەڵکوو کاریگەریی لەسەر سیستمی دەوڵەتداری لە دوای شەڕی جیهانیی دووەمەوە دەبێت.
دوای نزیکەی دەیەیەک لە ڕێککەوتنەکەی هەرێمی کوردستان و تورکیا، لە دیدگەی گاریسەوە دووبارە پێداچوونەوەیەک بۆ ئەم بووچوونە دەکەین و لە خۆمان دەپرسین، ئایا دەکرێت نەوت و گاز ( وزە) گۆڕانکاریی بەسەر بارودۆخی کورد بەتایبەت لەنێو هەرێمی کوردستان و ئاستێکی هەرێمیی فراوانتر درووستبکات؟ چین ئەو ئاڵنگارییانەی گاریس پێشبینی دەکرد ڕووبەڕووی ئەم پرسە ببنەوە؟ ئایا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە بووەتەوە یان گۆڕانگارییەک ڕوویداوە؟ ئایا دۆخی ناوخۆیی، نیشتمانی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لەگەڵ ئەو جۆرە گۆڕانکارییەدایە یان نا؟ گاریس لە هەڵسەنگاندنەکەیدا پشتی بە ڕێککەوتنەکەی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەست؛ ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرەتاکانی نۆڤەمبەری ساڵی 2013 واژوکرا و لەسەر ئاستی نێوخۆیی بە ڕێککەوتنە 50 ساڵییەکە ناسراوە .
لە دیدگای گاریسەوە، ڕێککەوتنەکە فاکتۆرێکی وەرچەرخانی نوێ بوو لە چۆنییەتیی تەماشاکردنی ئەنقەرە بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق کە تازە سەریهەڵداوە. ئەمەش لە دەرئەنجامی کەمیی وزەی تورکیا و زۆریی یەدەگە هایدرۆکاربۆنییەکانی هەرێمی کوردستانە. گاریس لە نووسراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا تەنیا لایەنێک بوو دەیگوت، لە هەلومەرجی گونجاودا، پشتگیری لە سەربەخۆیی حکومەتی هەرێم [ هەرێمی کوردستان] دەکات، بەڵام لە پاییزی 2014دا تورکیا بە هەولێری ڕاگەیاند کە ئەو پشتگیری لە هەوڵەکانی کورد بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی ناکات.
$چی گۆڕا؟$
لە نزیکەی یەک دەیەدا، دوو ڕووداوی سیاسیی کاریگەر ڕوویان دا. یەکەمیان درووستبوون و لەنێوچوونی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و سووریا و دووەمیشیان گشتپرسی بوو لە ساڵی 2017. ئەم دوو ڕووداوە بە ڕووداوی سیاسیی دەبینین. ڕووداوی دووەم کە گشتپرسییە، ڕووداوێک بوو کە گۆڕانکاری بەسەر چەمکی پەیوەندیکردن، ڕێڕەوەکان و دامەزراوەکانی هێنایە ئاراوە. دوو ڕووداوە سیاسییەکە نوخبەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی ناچارکرد کە تاکتیکی خۆیان بگۆڕن. دەکرێت ئەو دوو ڕووداوە بە دوو پێشهاتی دژ بە یەک ببینرێن. لە کاتێکدا ئامانجی شەڕی داعش لاوازکردن یان بگرە لەنێوبردنی کورد بوو، بەڵام ئەو شەڕە کوردی بەهێز کرد. لە لایەکی دیکەشەوە گشتپرسی کە بڕیار بوو کورد بەهێز بکات، دەرهاوێشتەکانی بەپێی خواستی کورد نەبوون. ئەو دوو ڕووداوە سیاسییە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر دۆخی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاری هەیە. لە ئەنجامدا گۆڕانکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆسەیەکی فراوانە و تەنیا بریتی نییە لە هەبوونی یاخود بنیاتنانی کەرتی وزە.
پەیوەندییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی داعشەوە نوێکرایەوە و زەمینەسازی بۆ پەیوەندییەکی درێژخایەن لەسەر بنەمای هاوکاری ئەمنی، مەدەنی و سەربازی دانرا. سوپایەکی مۆدێرن پێویستە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی هەبێت، یان بۆ ئەوەی بە گۆڕانکارییە ڕاستەقینەکان تێپەڕببێت. لە ئەنجامدا دەتوانین بڵێین شەڕی داعش یارمەتیی پڕۆسەی گۆڕانی داوە. بەکوورتی، شەڕی داعش کوردەکانی گۆڕی بۆ هاوبەشی نێوخۆیی. لە کاتێکدا پێشتر کورد وەک چۆن هێنری کیسینجەر لە یاداشتێکی ساڵی 1973دا ئاماژەی پێکردووە، ئامرازی لاوازتر بوون کە بۆ یارییەکانی شەترەنجی جیۆپۆلەتیک بەکاردەهێنران. لە کاتی شەڕەکەدا کورد سوودی لەتەکنیکی مۆدێرن بۆ درووستکردنی سوپا لە ڕێگەی ڕاهێنان، فێرکردنی سەرکردایەتی و درووستکردنی عەقیدەیەک لەنێوانیاندا وەرگرت.
لەبەرانبەردا دەرهاوێشتەکانی گشتپرسی بە پێچەوانە بوون، ئەگەر گاریس چاوەڕێی ئەوەی دەکرد کە تورکیا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر کورد لە دوای ڕێککەوتنی وزە بگۆڕێت، ئەوە گشتپرسی سەلماندی کە بۆچوونەکەی گاریس هەڵە بوو. گشتپرسی نزیکبوونەوەیەکی دەگمەنی لەنێوان تورکیا و ڕکابەرە ناوچەییەکەی، ئێران درووستکرد. ئەمەش لە ڕێگەی پاڵپشتیی ئەو دوو وڵاتە بوو لە وەڵامە تووندەکەی بەغدا سەبارەت بە گشتپرسی. تاوەکووکاتی گشتپرسی، نەوت سەرچاوەی سەروەت و سامانی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. سەرچاوە نەوتییەکان تەرخان کرابوون بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی. قۆناخی دوای سەربەخۆییش لەبەر دوو هۆکار سەرنجراکێشە. یەکەم کەمکردنەوەی جەختکردن لەسەر سەربەخۆیی و دووەمیش دەرکەوتنی غاز وەک یەدەگێکی جێگرەوە بۆ نەوت.
$بەخێربێن بۆ سەردەمی گاز!$
گازی سرووشتی لە دەیەکانی ڕابردوودا وەک سەرچاوەیەکی بەرچاوی وزە سەریهەڵدایەوە. بەپێی دامەزراوەی بەیکەر تایبەت بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر کەرتی نەوت و گاز، دراماتیکترین پێشهاتەکانی وزە لە ساڵانی ڕابردوو لە بواری گازی سرووشتی ڕوویانداوە. هەروەها فراوانبوونی بازرگانی بە LNG ناسراو بە گازی شلکراو یارمەتیدەر بووە لە پەرەپێدان و فراوانکردنی بازاڕێکی نوێی نێودەوڵەتیی گاز. پێشتر گاز سەرچاوەیەک بوو بۆ ناوخۆ و گواستنەوەی قوورس بوو، بەڵام ئەم فراوانبوونە وایکرد گازی سرووشتی ببێتە کاڵایەک کە خواستێکی جیهانیی زیاتری لەسەر بێت. شەڕی ڕووسیا و ئۆکرایناش لە ساڵی 2022 جیۆپۆلتیکی وزەی زیاتر هێنایە پێشەوە و دیمەنەکەی ئاڵۆزتر کرد. یەکێتیی ئەوروپا لە دوای ئەو شەڕەوە چیدیکە ڕووسیا وەک هاوبەشێک نابینێت کە بتوانێت لە پرسی گازی سرووشتیدا پشتی پێ ببەستێت، هەر بۆیە ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان توانای یارمەتیدانی ئەوروپای لەڕووی وزەوە هەیە.
پێم وایە گاز لەڕووی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ڕۆڵی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگترینە. ڕاکێشانی بۆری و درووستکردنی جگە لەوەی زۆر گرانە، کاتێکی زۆری پێویستە. تایبەتمەندیی تێچوو و کاتی پێویست وا دەکات دۆخێک درووستبکات کە وڵاتان ناچار بن پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ یەکدی هەبێت. هەروەها پێویستە گرنگیپێدانێکی بەرچاوی سیاسی بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەوامبوونی ڕۆیشتنی گاز هەبێت. ئەو بۆرییانە دەبنە هۆکاری بنیاتنانی پەیوەندییەکی درێژخایەن لەڕووی ئابووری و سیاسەتی ئەمنییەوە. گاریس لەو کاتەی بە گەشبینانە نووسراوەکەی نووسی، تەنیا گازی لە خەیاڵدا بوو.
بەڵام بۆ ئەوەی گازی هەرێمی کوردستان ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەبێت هەرێمی کوردستان پشت بە تورکیا ببەستێت لەو پرسەدا. هەر چەندە ئەمە لە کاتێکدایە کورد چەندین جار لە دەیەی ڕابردوو دژی ئەم پشتبەستنە وەستاون. تورکیا ڕەنگە نیازی کڕینی گازی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵام لەڕووی جیۆپۆلەتیک و سیاسەتی نێوخۆییەوە تورکیا چی دی دەوڵەتێکی بازرگانی نییە وەک ئەوەی جاران گریمانەی بۆ دەکرا.
بەپێچەوانەی دەوڵەتی سەربازی یان فۆرمەکانی دیکەی دەوڵەت، دەوڵەتی بازرگانی دەتوانێت ڕێژەیەکی فراوانتر لە ئەکتەرەکان لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوە یان یارییە دیپلۆماسییەکان بەشداریی پێبکات و بەرژەوەندی و ئەولەوییەتەکانیان تەواو جیاوازن بن لە بەرژەوەندیی داڕێژە کلاسیکەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا. دەرئەنجامی ئەوەش وا دەکات هەبوونی ئاشتی لەگەڵ وڵاتانی درواسێی تورکیا بابەتێکی گرنگی سیاسەتی وڵاتەکە بێت. ئەو کاتەی تورکیا هەوڵی دەدا ببێتە دەوڵەتێکی بازرگانی، نەیدەویست هیچ کێشەیەک لەگەڵ دراوسێیەکانی درووستبکات. ڕۆزکرانس لە پەڕتووکەکەی بە ناونیشانی سەرهەڵدانی دەوڵەتی مەجازی جەختی لەوە کردەوە کە چۆن بەردەوامیی بازرگانی لەنێوان وڵاتاندا دەبێتە هۆکاری چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەنێوان دراوسێکان و دەبێتە پاڵپشتییەک بۆ گەشەکردنی بازرگانی و وەبەرهێنان. هەموو ئەمانە بوونە سەرابێک یان هیچ نەبێت سیاسەتێکی کوورتخایەن.
ئەمەش تەواوی بۆچوونی گاریس ڕەتدەکاتەوە و بە ناڕاست دایدەنێت، هیچ نەبێت لە ئێستا و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا. دەرکەوت وزەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت گازەکەی پێویستی بە چەند فاکتەرێکە بۆ گەیاندنی. هەبوونی ڕکابەر و نەیار پڕۆسەکە بۆ هەرێمی کوردستانیش ئاڵۆزتر دەکات. بۆ نموونە لەبەر دوو هۆکار، وڵاتانی ڕکابەری وەک ئێران و ڕووسیا دژی پڕۆسەی گەشەکردنی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان دەوەستن، هۆکارەکانی دژایەتیشیان ئابووری و جیۆسیاسین. ئێران گازی هەرێمی کوردستان وەک ڕکابەرێک بۆ گازەکەی خۆی لە ئێراقدا دەبینێت. لەم دواییانەشدا، ئێران خاڵێکی دیکەی بۆ ئەم خاڵانەی زیادکرد و ئەوەش بریتییە لە بەستنەوەی گازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەمریکا و ئیسرائیل. دەبێت نوخبەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدا بێت بۆ ئاساییکردنی پەیوەندییەکانیان لەمبارەوەیە لەگەڵ ئێران.
سەرەڕای گرنگییەکەی تورکیا لەم پرسەدا، کوردستان ناتوانێت تەنیا پشت بەوە ببەستێت. ئەم هاوکێشەیە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نییە بگرە بۆ وڵاتانی دیکەش ڕاستە. لەگەڵ ڕوودانی گۆڕانکاری لە سیاسەتی جیهانیدا، ئەم پرسە ئاڵۆزتر دەبێت. وزە بووەتە ناوەندێک بۆ گفتوگۆ، بوونی وزەش لەم ناوەندە بەردەوام دەبێت. وزە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرنگتر دەبێت و خواست لەسەری زیاددەکات. ئەمەش ئەستێرەی کوردستان دەگەشێنێتەوە و لە هەمان کاتدا سەرنجی نەخوازراویش بۆلای خۆی ڕادەکێشێت.
ئەمریکا پاڵپشتێکی دیاری گازی هەرێمی کوردستانە و لەڕووی دارایی، پشتیوانی و هەڵوێستەوە پاڵپشتی خۆی نیشانداوە. ڕەنگە ئەمەش ڕەهەندێکی نێوخۆیی، لەگەڵ چەند ڕەهەندێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی گرنگتریشی هەبێت.
$کۆتایی$
لەڕووی مێژووییەوە وزە هۆکاری سەرەکیی نەبوونی ستاتۆیەک بوو بۆ کورد لە ئێراق. ئایا دوای خاوەندارێتیی کورد بۆ سەرچاوەکانی خۆی، هاوکێشەکە دەگۆڕێت؟ دیارە کارکردن تەنیا لەسەر وزە بەس نییە بۆ ئەوەی وزە ببێتە ئامرازێکی وەرچەرخان، بەڵکوو پێویستە سیاسەتی درووست، هاوسەنگی نێوخۆیی و پشتیوانیی کۆمەڵگە هەبێت بۆ درووستکردنی ئەو وەرچەرخانە.
هەرێمی کوردستان نەوت و گازی سرووشتی هەیە. ئەم سەرچاوانە گرنگی و بایەخیان زیاترن لەوەی تەنیا سەرچاوەی وزەبن. مێژووی وزەی کوردستان دەکرێ بەسەر دوو قۆناخی نەوت و غازدا دابەش بکرێت. لەگەڵ شەڕەکانی بەدیهێنانی سەربەخۆیی، سەردەمی سیاسەتی نەوتی کۆتایی پێهات. لێرەوە گاز گەشەی کرد و بووە مێژوویەکی زۆر جیاواز. ئایا گاز دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی پەیوەندی؟ پەرەسەندنی کەرتی غازی کوردستان لەلایەن زلهێزە هەرێمییەکانەوە وەک بەشێک لە بەهێزکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت. گاز لەڕووی جیۆپۆلەتیکەوە بەنرخترە لە نەوت. لەهەر کاتێکدا دەتوانرا پەیوەندی نەوت بە زیاتر لە شێوازێک کۆتایی پێبهێنرێت یان بە چەند شێوازێکی جیاواز بگوازرێتەوە. لەبەرانبەردا گواستنەوە و هەناردەکردنی گاز گرانە. گرێبەستە درێژخایەنەکانی گاز ڕێگەی ئەو وڵاتانەی گاز هاوردە دەکەن قوورس دەکات، بە شێوازێک کە نەتوانن لە داهاتوودا پەنا بۆ سەرچاوەیەکی دیکە ببەن یان سەرچاوەکانیان فراوانتر بکەن. ئەمەش ئەرکی پەرەپێدان، بەبازاڕکردنی گازی سرووشتی و سوودوەرگرتن لەڕووە جیۆپۆلەتیکییەکەی ئاڵۆزتر دەکات. هەر وڵاتێکی نێو هاوکێشەکەش بەرژەوەندیی جیاوازیان لە پرسەکەدا هەیە و هەندێک جاریش دژی بەرژەوەندییەکانیانە.
یەکێک لەو تایبەتمەندییە جیاوازانەی جیۆپۆلەتیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە قوورسیی پاراستنی پەیوەندییەکی یەکسان لەگەڵ زیاتر لە وڵاتێکی دراوسێ لە یەککاتدا. بۆ نموونە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا پەیوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیایە. ئەمەش بە تایبەتی کاتێک قوورسە کە وڵاتانی دراوسێ وەک ئێران و تورکیا ڕکابەری جیۆپۆلەتیکییان لەنێواندا هەیە. جگە لەوەش، سیاسەتی ناوخۆیی بەردی بناخەی هەر ئامانجێکی جیۆپۆلەتیکە بە تایبەت لەڕووی گازەوە، لەبەر ئەوەی گەیاندنی گاز پێویستی بە سەقامگیریی درێژخایەن هەیە.
گاز دەتوانێت ببێتە سەرچاوەیەکی سەقامگیری و پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەوروپا. یەکێتیی ئەوروپا لە بری ئەوەی بلیۆنان دۆلار لەو بوارانەدا خەرج بکات کە لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکان زیاتر درێژیان دەکاتەوە و ئاڵۆزیان دەکات، دەتوانێت لە کوردستان و ئێراقدا وەبەرهێنان لە بواری وزەدا بکات، لە ئەنجامدا سەرچاوەیەکی دیکەی گاز دەستەبەر بکات و کاریگەریی سیاسیی یەکێتیی ئەوروپا زیاتر بکات. [1]
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 25-10-20220
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سواکردنەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,878
وێنە 106,275
پەرتووک PDF 19,334
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سۆبەی دار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سواکردنەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
بۆچی دەخەوین؟
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!