$داستانی گوندی سێکانیان$
یەکێک لە داستانەکانی هێزی پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووە، لە گوندی #سێکانیان#ی سنووری دەشتی #کۆیە#، لەگەڵ سوپای بەعسی ڕووخاودا.
لە #1982-01-27# پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی شیوعی ئێراق لە گوندی سێکانیانی شارۆچکەی کۆیە داستانێکی مەزنیان بەرانبەر بە ڕژێمی بەعسی گۆر بە گۆر تۆمار کرد ئەم گوندە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری کۆیە لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەدا پێشمەرگەکانی حزب بە پلانێکی زۆر ڕێکوپێک توانیان ڕووبەوڕوی پەلامارێکی گەورەی هێزە زەبەلاحەکەی دوژمن ببنەوە و تێکی بشکێنن، پاش شکستی هێزی دوژمن داوای هاوکاری و پشتیوانی کردبوو بۆ ڕاستکردنەوەی شکستەکەی پاش هاتنی هێزێکی زۆر بە چەندان کۆپتەری بارهەڵگر و شەڕکەر هێرشیان کردە سەر هێزەکەی پێشمەرگە هاوڕێیان بۆ پاراستنی خەڵکی بە شەرەفی سێکانیان بڕیاریان دابوو لە گوند بچنە دەرەوە، بەڵام بە داخەوە بەهۆی ئەوەی دەوروبەری گوندەکە تەنیا زورگە، هیچ دار و درەختێکی نییە کە ببێتە پەناگە بۆ هاوڕێیان پاش ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ئێجگار سەخت و دژوار لەگەڵ هێزەکەی دوژمن لەبەر ئەوەی بە کۆپتەرەکان هێزیێکی زۆری لە پشتی پێشمەرگە دابەزاندبوو، هەر لەو کاتەدا مەفرەزەیەکی پێشمەرگەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و مەفرەزەیەکی ح#زبی سۆشیالستی کوردستان# بۆ هاوکاری هاوڕێیان چووبوون ئەم یەکڕیزیەش بوو بە جێگای خۆشحاڵی خەڵکی ناوچەکە.
بەڵام بەداخەوە لەم داستانە مەزن و کەموێنەیەدا ( 11 ) پێشمەرگەی حزبی شیوعی شەهید بوون، بەناوەکانی: ( سالم ، فرسەت ، کەریم ، ئاسۆ ، شێرزاد ، مامۆستا بێجان ، عەبدوڵڵا ، ڕێبوار ، سەلام عەرەب ) وە هەردوو هاوڕێ (ئەبو سەلما و ئەبو زیاد) کە دوو هاوڕێی عەرەب بوون لەبەر نەشارەزای و دابڕانیان بۆ ڕۆژی دواتر بە دیل گیرابوون دواتر لە سێدارەدران.
وە پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ناوی ( عەبدول ڕەحمان ) شەهید بو، پێشمەرگەیەکی حزبی سۆشیالستی کوردستان بە ناوی ( عومەر ژێرسێ ) بۆ شەوەکە دەچێتە گوندی #نێرەگین# نازانێت کە ڕژێم لەم گوندەش هێزی دابەزاندووە وە بە دیل دەگیرێت شەهید دەکرێت.
لەم داستانە مەزنەدا خوێنی کورد و عەرەب و ئاشوری بە یەکەوە خاکی کوردستانیان ڕەنگین کرد.
وە دوژمن زەرەر و زیانێکی ئێجگار زۆری بەرکەوت لە ساڵی دواتر لە بەستی شرغە چەندان پارچە چەکی دوژمن دۆزرایەوە دوای کەم بوونەوەی ئاوی شرغە. [1]