ناونیشانی بابەت: بیرەوەرییەکانی هونەرمەند ڕزگار خۆشناو بەشی دووەم
نووسینی: #ڕزگار خۆشناو#
لۆ بەغدایێ
هەر لە هەمان وەختی مۆسیقا چووبووە ناو خینم و شەو و ڕۆژ تەمرینمەکرد و وەختەکی گەلەک زۆری لێمەبرد، گەیشتبوومە مەرحەلەی ئیعدادی و دەبا دەرسەکانیشم بخینم و ئیمتیحانەکانیشم بکەم، هەر لە هەمان وەختیش لە مونتەخەبی سەلەی مەکتەبێ بووم، کە ئێ شەقراوێش بوو، عاشقاتی و شیعرنووسینیش هەر لێگەڕێ!
خەبەری عوود لێدانم زوو براو بۆوە تا گەیشتە مامەستاکانم! ڕۆژەک مامەستای ڕیازیاتی کە عەرەب بوو بە منی گۆت: ئەتوانی بێیە هوتێلی و عوودەکەشت لەگەر خۆ بینی؟ ئەمنیش لە خوام دەویست، گۆتم: بەسەر چاو! \چەند مامەستایەکی عەرەب لە هوتێلەکەی ڕەحمەتی کاک عەولای زوبێر ئاغای بوون یادی بەخێر، لە مەنتیقێ (سیمۆن) ی\ ئەمنیش زۆرم پێ خۆش بوو، خاسەتەن عوودی لۆ مامەستایەکی خۆ لێدەی و لە دەرسەکەشی تەمبەر بی!
هەر ئەوەش وای کرد کە عیلاقەکی باشم لەگەری درووست کرد هەتا ئەو حەدەی کە لە دەرسی ڕیازیات ئەمنی هەرنەئەستاند، کە سڕەم دەگەیشتێ، مامەستا دەیگوت: ئەوەی تەنیشتی! وای لێ هات زۆربەی تەلەبان حەسادەتیان پێ بردم و واستەم لۆ کردن!
هەر لەدوو من ڕەنجبەری برام و کاک (فاڕووق ساڵح کۆی) جیرانیشمان فێری کەمان بوون، محەمەد شێخ محەمەد دمبک و هەتا دەهات فڕقەی سەفین گەورەترەبوو، لێرە ئەبی بەحسی دەوری مامەستا (عەبدوڵڵا حەسەن) ی بکەم یادی بەخێر مساعەدەی هەموانی کرد فێری ئالەتی مۆسیقا بن.
بەحسی کەسەکی ماقووری شەقراوێش کەم، ڕەحمەتی حەمید قەساب، وەکی قەسابەکی میهنەکی باشی هەبوو شەرمی نەکرد و پێشی مە خۆی فێری مۆسیقا کرد لەسەر دەستی هەمان مامەستای.
هەتا فڕقەی (سەفین) یش مقەڕەکی دیتۆ، هەموو تەمرین و پڕۆڤە لە ماری وی ئەکرا کە خێزاندار بوو چەند مندارییشی هەبوون و هەر جاری ئەچووینە وێ دۆرمەکی پڕ گۆشت و بەتامی ئەداینێ!
دەرسی عوودی زۆر دەوامی نەکرد، هەر یەک دوو ساری ویست و مامەستا بە منی گۆت: ئەمن ئەوەندەی پێم کرا کردمو، ئۆندەی زانیم پێم گۆتی، ئەوجا هەنکا ئەچییە مەعهەدی مۆسیقای، ناچی کەیفی خۆتە! ئەمنیش گۆتم: ئەمن دەمەوێ بە تەواوی فێری نۆتەی بم و نەزەرییات و تاریخی مۆسیقای بخینم و ببمە عازیفەکی گەلەک باش! ئەویش گۆتی: هەر ئەوەم لێ ئینتیزارەکردی، خوا موەفەقت کا و ببیە گەورەترین مۆسیقاری کوردستان!
کە ساری 1971 مەعهەدی دڕاساتی نەغەمی ئێراقی کە عایدی وەزارەتی سەقافە و ئیعلام بوو لە بەغدایێ کراوە، ئەمن چوومە بەغدایێ و تەقدیمی ئەو مەعهەدەم کرد، زۆربەی ئەو تەلەبانەی لۆ خیندنێ هاتبوون، نەیانەزانی ئالەتەکی مۆسیقای لێ بدەن، لەبەر هەندێ کە ئەمنیان دیت، گۆتیان: ئەتوو لۆ چ هاتی و لە چ دەگەڕێی، ئەتوو عوودەکی باش لێئەدەی، ئەمە ئەوها عوودمان لێدابا، قەت بە حەیاتی خۆی نەداهاتینە مەعهەدی! ئەمنیش گۆتم: ئەمن ئەموێ باشتر فێر بم، نەک هەر بە هەڕەمەکی لێدەم.
ئیختیبارییو ئیمتیحانی قبوورکردن گەلەک زەحمەت بوو، مامەستای ڕەحمەتی (ڕۆحی ئەلخەماش) کە عازف عوود و مولەحنێکی بە ئیمکانییەت بوو، بە ئەسڵ فەلەستینی بوو ڕەئیسی لوجنەکەی بوو، خەرکەکی زۆر هاتبوونە ئیختیباری، بەران زۆر کەم وەرگیران! مەعهەدەکەی مە وەکی مەعهەدی فنوون جەمیلەی نەبوو، مستەوای زۆر لەوی باشتر بوو، خەرک هەبوو لە مەعهەدی وان تەخورجیان دەکرد، هەر نەیاندەزانی ئالەتەکی مۆسیقاش لێدەن!
ساری 1970 سارەک پێشە من، ڕەنجبەری برام و مەجید خۆشناوی برادەرم لەوێ وەرگیرابوون، وەکی یەکەک لە داکی مەجیدیەپرسی \خوا عەفووی کا\ کوڕەکەت لە بەغدایێ چاخینی؟ دەیگۆت: لە دەورەی فوئاد ئەحمەدیە! ڕەنجبەر و مەجید وەزعیان باش بوو، هەم معاشیان هەبوو هەم لە قیسمی داخلی بوون و نووستنیان بەلاش بوو! ئەمنیش نە معاشم هەبوو نە قیسمی داخلیش! بەران هەتا قیسمی داخلیان لۆ دەکراوە دەبایە لەسەر حیسابێ خۆ بژین.
ساری 1971 کە من وەرگیرام و گەڕامەو شەقراوێ و بارگەم تێک نا و هەرسێکمان پێکڕان چووینە بەغدایێ، چەند ڕۆژەکی لە ئوتێلی بووین هەتا لە مەنتیقەکی زۆر شەعبی و پیسی بەغدایێ کە ناوی حەیدەرخانە بوو نزیک شارع ڕەشیدی غورفەکمان بە ئیجار گرت لە خانیەکی حەفت هەشت غورفەی تێدابوو، هیچ ئەشیای تێدا نەبوو ئەمەش هیچمان نەبوو، پایزەکی زۆر سارد بوو بە سێ کەسان دوو بەتانیمان هەبوو، هەرچەندە بە جلکەوەش دەنووستین، بەران هێشتا هەر سارد بوو، سبەینان کە ئەوان دەچوونە دەوامی \ئەمن دەوامم سعات پێنجی ئێواران بوو\ دەمگۆت: توخوا بەتانیەکەی دیکەشم پێدادەن ڕەق بووم لە سەرمان! هەنکەش نازانم چمان دەخوارد! ئەوەندەی دەزانم کەسمان نەیەزانی خواردنێ لێنێ و هەتا برێی فەقیریش بووین! [1]
هێشتان ماوە...