ناو: تاهیر
نازناو: مامۆستا ڕەوەند
ناوی باوک: کەریم
ڕۆژی کۆچی دوایی: #01-12-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: هەندەران
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی دێرین و کادێری #حزبی شیوعی ئێراق# بووە، بەشداری چەندین شەڕ و داستانی پێشمەرگایەتی کردووە، لە ڕێکەوتی 01-12-2022 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
$ئەم پارچە هۆنراوەیە بۆ مەرگی مامۆستا ڕەوەند نووسراوە:$
خەمێکی سوور
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ
براکانم!
لەناو شاری زامەکانما... وشەکانم،
نمەن...
نمەی بارانێکی تینوو.
بارانی ژانی هەورێکی سەرهەڵگرتوو.
بارانی خەمێکی سووری...
گڕ... تێبەربوو...
ورد... ورد لەگەڵ:
فرمێسکی دەنگی «قەتار»ی ئاوارەما دێنە خوارێ
ورد..
ورد..
بەسەر..،
تاڵی زەردەی، قژی «لاوک» و «حەیران»ی،
«مەم و زین»ی پەشۆکاوی ئێوارەما.. دێنە خوارێ.
کێلەکانی یادگاری خەوی دوێنێی
وڵاتی بێ زەردەخەنەم ئەشۆنەوە
لە تینوێتیم ئەخۆنەوە!
براکانم!
لە کاروانی زامەکانما.. هەمووتانم
هێنایە ناو:
ژووری گلێنەی چاومەوە
هەمووتانم هێنایە.. ناو،
«حوزەیران»ی هەناومەوە
لەسەر سنگی تاتەشۆری ترسەکانم
ڕیزم کردن.
لەگەڵ تاریمایی مردنا
وێنەم گرتن
بە پلیکانەی ئازاری ناو دەروونما
بۆ هەورەبانی ناو تەمی سەری ماندووم
سەرم خستن
براکانم!
من دووکەڵی ئێسکی سووتێنراوی ئێوەم.
من دووکەڵی ئێسکی سووتێنراوی ئێوەم.
[1]