هێزەکانی زێڕەڤانی پارتی: هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی، بەبێ فەرمانی دادگا، پێشمەرگەیەکیان ڕفاندووین
ئەمڕۆ ئێوارە
03-04-202303-04-2023 هێزێکی کۆماندۆی سەر بە
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە صلاح الدين جلال احمد لە بەتالیونی چواری مەکتەبی ڕێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و ڕفاندوویانە.
لێرەدا وێرای سەرکۆنە کردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروست کردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە.
[1]
ڕاگەیاندنی
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!