حەفت قاپانکەر قاپانێکی لێنابەنەوە.
حەفت: مەبەست لە ژمارە حەوتە، قاپان: جۆرێک یاریی بووە بە ئێسقای ماڵات کراوە، وەک هەلووکێن یان گۆبازیی، بە کەسێک ئەوترێت کە زۆر فێڵباز و کارکرد و بەدەستوبردبێت، هیچ کەسێک لە ژیانی ڕۆژانەدا یان لە کاروکەسابەت و سەردا و مامەڵەدا لێینەباتەوە و نەتوانێت بیبەزێنێت.[1]