حەفتی بمرێ لە باوان، کلکی نابڕێ، لە چاوان.
حەفت: مەبەست لە ژمارە حەوتە، کل: جۆرە تۆزێکی ڕەشە، لە کوردەواردا ژنان و پیاوانی بەتەمەن بۆ جوانی یان بۆ دەرمان چاویانی پێدەڕێژن، پەندەکە بە ئافرەتێکی دڵتەڕی جوان ئەوترێ کە لە ناخۆشی و ڕووداوی مردنی کەسووکاری ئازیزیدا، نەریتەکانی خۆی تێکنادا و لە چاوڕشتن و خۆجوانکردن ناکەوێت. [1]