حەقە بۆیە ڕەقە.
حەق: ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ، ستەمکار بەهۆی دەسەڵاتەکەیەوە بەردەوام ستەم لە هەژاران و نەداران دەکات، بۆ ئەوەی هەمیشە لەپێگەی دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، کەسی ستەملێکراو هەر کاتێک دەرفەتی هەبێت، بە شەڕ مافی خۆی لە دەسەڵات دەسەنێتەوە، بێگومان شەڕیش توندی و هەڵوێستی ڕەقی تێدایە.[1]