حەق ئاو ڕائەوەستێنێ.
حەق: ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ، ئاو ڕائەوەستێنێ: مەبەست لەوەیە کە ئاو پێکهاتەکەی وایە بەروەوام لەناو چەم و ڕووبارەکاندا هەمیشە لە جووڵەدایە و ناوەستێت، لە کوردەواردا کە دەوترێت ئاو ڕائەوەستێ، کاتێکە کە ستەمێک لەلایەن دەسەڵاتدارێکەوە گەشتبێتە لوتکە، بەکوورتی زۆر بێتام بووبێت. واتە: لە ئاست مافدا، کەس ناتوانێت زیادەڕەوی بکات.[1]