حەقی بزنی کۆڵ، بەسەر شاخدارەوە نامێنێ.
حەق: ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ. بزنی کۆڵ: لە کوردەواردا شوانەکان بەو بزنانە دەڵێن کە شاخیان نییە. لە کۆمەڵگەدا کەسە ستەمگەرەگان مافی کەسە بێدەسەڵاتەکان بۆخۆیان دەبەن، دەسەڵاتی دادپەروەر بۆیان دەسەنێتەوە. واتە: دادپرس، هەقی کەس بەسەر کەسەوە ناهێڵێ.[1]