هێزێکی ئەمنی لە پڕۆژەی گاردن ستی لە سلێمانی بڵاوەی پێکراوە
کەمێک پێش ئێستا
04-04-202304-04-2023 هێزێکی زۆری ئەمنی لە پڕۆژەی گاردن ستی لە شاری
سلێمانیسلێمانی بڵاوەی پێکرا. بەپێی زانیارییەکان بڵاوپێکردنی ئەو هێزە بۆ دەستگیرکردنی کوڕێکی
جەمیل هەورامیجەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتییە.
ئاساییشی سلێمانی دەوری ماڵی ئاژوان جەمیل هەورامییانداوە. لەو کاتەشدا ئاژوان لە ماڵەکەیدا و هاوسەرەکەی ناردووەتە لای هێزە ئەمنییەکان تا پرسیاری هۆکاری هاتنی ئەو هێزە زۆرە بکات، هێزەکان هاوسەری ئاژوان هەورامییان دەستگیرکردووە.
پێشتر بەهۆی سکاڵایەکی خەزورییەوە ئاژوان جەمیل هەورامی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو ئەفسەرە لە هێزەکانی حەفتا بۆیە دەستگیرنەکراوە.
[1]