=KTML_Bold=دوو بڕگە و ماددەى یاساکە دژ بە بڕیارى مادەى 140ى دەستوورە
ماددەى تایبەت بە پێکهاتەکان، دژى بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵیی=KTML_End=
دواى پەسەندکردنى لەلایەن پەڕڵەمانى ئێراق، #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# تانە لە پەسندکردنی یاساکە دەدات و چەند بڕگە و ماددەیەکى یاساکەش دژى دەستوورى ئێراقە.
دواى پەسەندکردنى یاساى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لەلایەن پەڕڵەمانى ئێراق، یەکێک لەو لایەنانەى لە دژى پەسندکردنی یاساکە وەستایەوە یەکێتیى نیشتمانى کوردستان کوردستان بوو. بەپێی زانیارییەکان یەکێتی نیشتمانی لە دژی پەسەندکردنی یاساکە لە دادگاى فیدڕاڵى سکاڵا تۆماردەکات.
سکاڵاکەى یەکێتیى لەسەر دوو بڕگەى یاسایەکەیە و یەکێکیان لەگەڵ مادەى 140ى دەستوورى ئێراق ناکۆکە بە تایبەت ئەوەى پەیوەندى سنوورى شارۆچکەى #چەمچەماڵ# و #کفری#ەوە هەیە.
یەکێک لەو بڕگانەى کە یەکێتیى سکاڵاى لەسەر تۆمارکردووە پرسى کورسى پێکهاتەکانە کە پێیانوایە ناکۆکە لەگەڵ بڕیارێکى پێشووى دادگاى فیدڕاڵى ئێراق تایبەت بە پرسى یەک بازنەیى کاندیدى پێکهاتەى مەسیحى. [1]