ئەگەر گۆزە پڕ بوو لەسەری دەرژێ.
گۆزە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ درووستدەکرێت، سوور دەکرێتەوە و ئاوی تێدەکرێت. واتە: گۆزە یان شتێک پڕ بێت لە ئاو لەسەری دەرژێت. مەبەست لەوەیە ئاستی توڕەبوونی مرۆڤ کە گەیشتە لوتکە، پەلامار دەدات و تەختی ستەمکاریی لەبن دەردێنێت. [1]