لە (43) هەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا بە شکۆوە یادی قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە، کە لە سەدەی بیستەمدا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی ئێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی هاتن.
کوردانی فەیلی مێژوویەکی دێرینیان هەیە و پێکهاتەیەکی گرنگی ئێراق و کوردستانن، هەر لە سەرەتای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە ستەمی زۆریان بەرانبەر کراوە، بە چەندین قۆناغی جیاواز دووچاری (دەربەدەری و ڕاگواستن و بێسەروشوێنکردن) بوونەتەوە و بێبەشکراون لە هەبوونی ناسنامە و مافە سەرەتایییەکانی ژیان.
ئەرک و بەرپرسیارییەتییە لەسەر حکوومەتی ئێراق، کە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانییانی ئەم تاوانە بکاتەوە، هەروەها گرنگە بەدواداچوونێکی زانستی و ئەکادیمیانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بکرێت بۆ بە دۆکیۆمێنتکردن و نووسینەوەی مێژووی کوردانی فەیلی و ئەو قوربانییانەی کە لە پێناو بوونیان بەخشیوویانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردانی فەیلی و سەربەرزی بۆ کەسوکارەکانیان. [1]
#شێخ جەعفەر#
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#04-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=