حەوت پەراسووی لە مێرد زیاترە.
لە کوردەواردا بۆ کەسی ئازا و بەجەرگ بەکاردێت کە سڵ لە مردن نەکاتەوە، بەگژ هەموو ستەم و چەوسانەوە و بێمافییەکدا بچێت، پێی دەوترێت: حەوت پەراسووک لە خەڵکی زیاترە، بەڵام پەندەکە بۆ ئافرەتێک بەکاردێت کە بەردەوام بەرگەی بۆلەبۆڵ و هاتوهاواری مێردەکەی بگرێت کە ڕۆژانە دووبارەی دەکاتەوە. [1]