حەوت پشتیان لە مزگەوتێکدا نوێژیان نەکردووە.
مزگەوت: پەرزگەی موسوڵمان، ئەم پەندە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەناو کۆڕوکۆبوونەوەدا یان لەناو کۆمەڵگەدا خۆی هەڵبکێشێ و خۆی بەخزم و کەسی کەسانی ناودار و دەوڵەمەند یان خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی بەرز بزانێت بەڵام لە ڕاستیدا دوور و نزیک پەیوەندی خزمایەنتیان نەبێت، تەنیا بۆ خۆهەڵنان وا بڵێ.[1]