حساب حسابە و کاکە برایە.
حساب: ژمارگە یان هەژمار (فەرهەنگی نەوەکان) لە کۆمەڵگەدا خەڵکانێکی زۆر بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان خاوەنی سەودا و مامەڵە و کڕین و فرۆشتنن، هەم لەگەڵ خزم هەم لەگەڵ بێگانە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە برایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ خزم و کەس شتێکە، سەرودا و مامەڵە شتێکی ترە، ناکرێت تێکەڵ بکرێن.[1]