حوشتر بڕەوێتەوە، دەگەڕێتەوە.
بڕەوێتەوە: بسڵەمێتەوە یان بزەواقێ، حوشتر لەگەڵ ئەوەدا ئاژەڵێکی باربەری گەورە و بەهێزە، گەر لە ڕووداوێکدا بترسێت، هەڵوێستەدەکات و دەگەڕێتەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە جێگەیەک بەهۆی ڕووداوەکەوە بترسێت و بگەڕێتەوە، ئەوەش بۆ پاراستنی جەستە و مانەوەی لە ژیاندا. [1]