ناو: لارا
ناوی باوک: #هۆمەر دزەیی#
شوێنی لەدایکبوون: ڤێنای پایتەختی نەمسا
$ژیاننامە$
لارا هۆمەر دزەیی خانمە دیزاینەری جلوبەرگی کوردی، لە ڤێنای پایتەختی نەمسا لە دایکبووە. لە ئەمریکا گەورە بووە و دەرچووی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، ماوەی 11 ساڵ کاری لە وزە و نەوت کردووە، 13 ساڵە لە #هەولێر# دەژی، کاری تایبەت بەخۆی هەیە دیزاینەری جلوبەرگی کوردییە، لە ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا وەک بێژەر کاری کردووە و چەندین گۆرانی لەگەڵ باوکی وتووەتەوە.
[1]