بابەت: زانیاری فیسولۆجی وەرزشی.......
$ئازاری تەنیشتەکانی جەستە لەکاتی وەرزشکردنی ڕاکردن (هۆکارەکانی و چارەسەرەکانی) $
بە ئینگلیزی پێی دەوترێت side stitch کە ئازارێکە درووست دەبێت بەزۆری لەکاتی ڕاکردن یان ڕۆیشتن یان مەلەوانی ، ئەم ئازارە تووشی هەمووکەسێک دەبێت و پێویست بەدڵەڕاوکێ ناکات هەرچەندە لای زانایانی بواری وەرزشی تا ئێستا شیکردنەوەیەکی وردی نییە بەڵام چەندین گریمانە بۆ هۆکاری ڕودانی کراوە.
$هۆکاری سەرەکی$
1- ئەم ئازارە زۆرترین کات لە تەنیشتی سکۆڵەی ڕاستەوە ڕودەدات ئەمەش هۆکارەکەی ئەو ئاڵۆزیەیە کە لە کاتێکدا جگەر و سپڵ بەهۆی ڕاکردنەوە یان وەرزشەوە دەیانەوێت زۆرترین خڕۆکەی سووری پڕ لە ئۆکسجین بنێرن بۆ سوڕی خوێن کەبەم کارە دوترێت autotransfusion کەئەم هۆکارەش هیچ زیانی نییە چونکە تەنیا دوای پشوویەکی کەم ئازارەکە نامێنێ.
2- هەندێک جار لای تەنیشتی چەپیشەوە ڕودەدات کەئەمەش هۆکارەکەی ئەوەیە کەبەهۆی ماندوبوونەوە جگەر و سپڵ ئامادەکارییان تێدانییە کەبەخێرایەکی زۆر خوێن بنێرن کەدەبێتە هۆی ئازارێک لەم ناوچەیە.
3- لەکاتێکدا خواردن دەخۆین پێش ڕاهێنانی وەرزشی جەستە وزە زۆر سەرف دەکات بەهۆی زیاد ناردنی خوێن بۆکۆئەندامی هەرس وەدیسان سەرف کردنی وزە و ناردنی خوێن بەهۆی ئەرکە وەرزشیەکەوە زیاد دەکات ئەمەش وادەکات ئازارێک درووست بێت لەو ناوچانە.
$ڕێگەکانی خۆپاراستن لەم دیاردەیە:$
1- زیاتر ئاو بخۆرەوە چونکە ئەم ئازارە زیاتر بەهۆی وشکبوونەوەوە ڕوودەدات.
2- سەرەتا بەهێواشی ڕابکە پاشان وردەوردە زیادی بکە.
3- هەمیشە هەناسەی قوڵ هەڵمژە بۆ ئەوەی ئۆکسجینی پێویست بگاتە سوڕی خوێن.
4- پێش ڕاکردن گرنگی بە خۆگەرمکردن بدە .
5- ڕاستەخۆ پێش ڕاکردن خواردن وخواردنەوە مەخۆ بەتایبەت ئەو خواردنانەی کەکاربۆهیدراتیان زۆرە.
6-هەرکاتێک تووشی ئەم ئازارە بویت ڕاستەوخۆ خێرایی کەم بکەرەوە و هەناسەی قوڵ هەڵمژە.
پ.ی.د سیروان حامید ڕەفیق
پسپۆری فیسیۆلۆجیای ڕاهێنان
[1]