کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,803
وێنە
  123,936
پەرتووک PDF
  22,082
فایلی پەیوەندیدار
  125,651
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فیدراڵی و کۆنفیدراڵی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فیدراڵی و کۆنفیدراڵی
فیدراڵی و کۆنفیدراڵی
ناونیشانی بابەت: فیدراڵی و کۆنفیدراڵی
ئامادەکردن: #ژیان جەلال#

فیدڕاڵیەت، لەسەر بنەمای لامەرکەزیی سیاسی پێک دێت، واتە بوونی چەندین قەوارەی دەستووری لەناو دەوڵەتێکدا.
فیدڕاڵیەت، لەسەر بنەمای لامەرکەزیی سیاسی پێک دێت، واتە بوونی چەندین قەوارەی دەستووری لەناو دەوڵەتێکدا. هەر یەک لەم قەوارانە مافی ئەوەیان هەیە بنەمای یاسایی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بەمەش لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەدا چەندین دەسەڵاتی سیاسی بوونی دەبێت. واتە دەوڵەتی فیدراڵیی دەوڵەتێکی ئاوێتەیە. بەڵام دەوڵەتە ئەندامەکان کەسایەتیی دەوڵەتییان نییە.
کۆنفیدڕاڵیی، بریتیی یە لە پێکەوەبوونی چەند دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی تەواو، کەلەنێوان خۆیانداهاوپەیمانییەک دەبەستن بۆ دیاریکردنیی دەستەیەکی هەمیشەیی، بە مەبەستی ڕێکخستنی هەندێک کێشەی هاوبەش، کە پێی دەوترێت کۆمەڵە، یان کۆنگرە، یان کۆنگرێس، هەندێک دەسەڵاتی دەخرێتە ئەستۆ جا بەهاوبەشی بێت یان بەتەنیا. هەریەک لەم دەوڵەتانە سەربەخۆیی سیاسی، مافی پەیمانبەستن لەگەڵ دەوڵەتانی بیانیی هەیە، هەروەها دەسەڵاتێکی سنووردار بەپێی ئەوەی لە پەیماننامەی یەکگرتنەکەدا لەسەری ڕێککەوتوون دەدرێتە دەستەکە، ئەو تایبەتمەندییانەش بە ڕەزامەندی تەواوی دەوڵەتانی یەکێتییەکە دەبێت. هەندێک جار دەستوورێکیش لەنێوان خۆیان دەنووسن، ئەم سیستمە زۆربەی کات بۆ مامەڵەکردنە لەگەڵ بابەتە هەستیارەکانی وەک بەرگریی، کاروباری دەرەوە، یان دراوی هاوبەش، نموونەی کۆنفیدراڵی سەردەم، وەک؛ (یەکێتیی ئەوروپا، ئۆپیک، ناتۆ) .
دەتوانرێت سیستمی فیدراڵی بگۆڕدرێت بۆ کۆنفیدراڵیی، نموونەی ئەوەش: بەر لەهەڵوەشاندنەوەیی یۆگۆسلاڤیا، (سلۆڤینا و کرواتیا) ، لە ساڵی 1989-1990، (سربیا ومۆنتینیگرۆ) لە ساڵی 2000 سیستمەکەیان گۆڕی بۆ کۆنفیدراڵی. هەروەها کۆماری عەرەبی یەکگرتوو (میسرو سووریا) ، لە ساڵی 1958-1961 کۆنفیدراڵیی بوو.
، ، =KTML_Bold=جیاوازیی نێوان فیدڕاڵیی و کۆنفیدڕاڵیی:=KTML_End=
1-کۆنفیدراڵی، بەسیستمێکی نێودەوڵەتی دادەنرێت و دەکەوێتە نێو چوارچێوەی، گشتی نێودەوڵەتییەوە، بەڵام فیدڕالی بەپێی دەستوور پێکدێت، واتە سیستمێکی نێوخۆییە، دەکەوێتە ناو چوارچێوەی یاسای گشتی نێوخۆوە.
2-لەکۆنفیدراڵیدا، دەوڵەتە بەشدارەکان سەروەریی ناوخۆیی ودەرەکییان هەیە، بەڵام لە فیدراڵیەتدا، دەوڵەتانی ئەندام لەسەر ئاستی دەرەوە بۆ دەوڵەتە نوێیەکە کە دەوڵەتی فیدڕالە تەنازول دەکات، بەڵام لە کۆنفیدراڵدا دەوڵەتێک نییە لەسەرووی دەوڵەتە ئەندامەکانەوە، بەمەش خاوەن سەروەری نابێت.
3-لەکۆنفیدراڵیدا ئەو دەستەیەی پێکدەهێنرێت ئیرادەی لەسەروو ئیرادەی دەوڵەتە ئەندامەکان نییە، بەڵام لەفیدراڵیەتدا دەوڵەتی ناوەندی ئیرادەو دەسەڵاتی لە سەرووی دەوڵەتە ئەندامەکانەوەیە.
4-لە کۆنفیدراڵیدا، وڵاتانی ئەندام یەکێتییەک پێکدەهێنن، بەڵام لەفیدراڵیدا وڵاتێکی یەکگرتوو پێکدێت.
5-هەموو بڕیارەکان لەسیستمیی کۆنفیدراڵی دەبێت بەڕەزامەندیی هەموو دەوڵەتە ئەندامەکان بێت، لەفیدراڵیەتدا مەرج نییە، تەنیا ڕەزامەندی سێ لەسەر چواری ئەندامانی بەسە.
6-ئەو دەستانەی پێکدەهێنرێت لە یەکێتیی کۆنفیدراڵیدا، دەسەڵاتی بەسەر وڵاتانی ئەندام نییە، هەر وڵاتەو سەروەریی خۆی پارێزراوە، بەڵام دەوڵەتی فیدراڵ دەسەڵاتی بەسەر وڵاتانی ئەندام وهاووڵاتییەکانیشیدا هەیە.
7-یاساناسانیی قوتابخانەی کلاسیکی پێیان وایە، دەوڵەتی فیدراڵی کەسێتیی مەعنەوی یاسایی هەیە، ئەم کەسێتییە بۆ دەوڵەتە فیدراڵەکەیە، بەڵام لە کۆنفیدراڵیدا لەبەر ئەوەی تەنیا یەکێتییەکە و نەبووەتە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، کەسێتی یاسایی نییە.
8-لە کۆنفیدراڵیدا، دادگایی باڵا بوونی نییە بۆ یەکلایکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێواندە دەوڵەتانی ئەندام، تەنیا لە ڕێی دەستەکان وبەپێی ئەو پەیماننامەیەی دەیبەستن هەوڵی چارەسەری ناکۆکییەکان دەدەن. بەڵام لە فیدراڵیەتدا دادگایی باڵای دەستووری هەیە.
9-لەکۆنفیدڕاڵیدا جیابوونەوە مافێکیی یاساییە بۆدەوڵەتانی ئەندام، بەڵام لە فیدراڵیدا جیابوونەوە ڕێگەپێدراو نییە.
10-لە کۆنفیدراڵیدا، وڵاتان ڕەگەزنامەی خۆیان هەیە بۆ هاووڵاتییەکانیان، هاووڵاتی وڵاتێکی تر بە بیانیی دادەنرێت. بەڵام لە فیدراڵیەتدا هەموو وڵات و هەرێمەکان یەک ڕەگەزنامەیان هەیە.
11-لە کۆنفیدراڵیدا، شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئەندامان بە شەڕێکی نێودەوڵەتیی دادەنرێت، چونکە هەموو وڵاتان سەروەریی خۆیان هەیە، بەڵام لە فیدراڵیەتدا بە شەڕی ناوخۆ دادەنرێت.
12-یەکێتیی کۆنفیدراڵیی چەند وڵاتێکن یەکێتییەک پێکدەهێنن، بەڵام فیدراڵیەت چەند وڵات و هەرێمێک وڵاتێکیی یەکگرتوو پێکدەهێنن.
13-حکومەتی فیدراڵی ڕێگە بەهەرێمەکان نادات هێز دژی هیچ وڵاتێک بجوڵێنن. بەڵام لە کۆنفیدراڵیدا ئەم مافە بوونی هەیە.
14-هەرێمی فیدراڵ ناتوانێت ببێت بە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنفیدراڵ دەتوانێت.
15-وڵاتانی کۆنفیدراڵ دەستووری تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام لە فیدراڵیدا یەک دەستوور بوونی هەیە.
16-کۆنفیدراڵیەت بەپێی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی درووست دەبێت، بەڵام فیدراڵیەت بەپێی دەستوور. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 06-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!