هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە، بەو بڕیارەدا بچێتەوە، کە بۆ قەدەغەکردنی گەشت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەریکردووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە میانی لێدوانێکی داوای لە ئەنقەرە کردووە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیدا بکات، ڕاشیگەیاندووە دڵنیاتان دەکەمەوە کە سلێمانی و فڕۆکەخانەکەی سەلامەتن، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستپێشخەری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە.
هاوکات وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دانا محەمەد، ئاماژەی بەوەدا، کە ڕۆژانە یەک گەشتی مەدەنی هەیە لەنێوان سلێمانی و تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو گەشتە بەهۆی بڕیارەکەوە ڕاگیراوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 746 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!