شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
بەغدابەغدایە و بڕیارە شایستەی درایی بۆ فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم بنێرێت و پڕۆسەی ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانیش باشتر بکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڵاویکردەوە،
وەفدی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی لە بەغدان بۆچارەسەری گرفتەکانی بازرگانی و پیشەسازی.
باس لە ئەوەش کراوە،
هەریەکە لە بریکارانی وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەری درووستکراوی دانەوێڵەی
سلێمانیسلێمانی، ئەندامی ئەو شاندە بوون و لە کۆبوونەوەیەکدا و لەگەڵ وەزیر و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی بازرگانی ئێراق کۆبوونەوە لەو کۆبوونەودا باسیان لە چەند تەوەرێکی گرنگ کرد.
وەزارەتەکە دەڵێت: تەوەرەکان بریتیبوون لە:
- ئامادەسازییەکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی نوێ.
- شایستە ی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی.
- یەکخستنی مۆڵەتی هاوردە و ناردن و پێشانگاکان.
- باشترکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتییان بەشێوەیەکی پاش و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر ئەم بابەتانە بڕیاری پێویست وەرگیرا و بڕیاریشە چەند لیژنەش بۆ بەدواداچوون و جێبەجێ کردنیان پێکبێت.
[1]