بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مامۆستا مەلا تەیب
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی مامۆستا ( تەیب عبدالله سلێمان بەحرکەیی گەردی) ، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
مامۆستا مەلا تەیب زانا و کەسایەتیەکی ئاینی ئیسلامی دیار و نیشتمانپەروەر بوو. خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=