دەقی پرسەنامەکەی #بارەگای بارزانی#
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا #مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانا و کەسایەتی ئایینی دیار و خاوەن پێگە و مامۆستای هەڵکەوتوو و کوردپەروەر مامۆستا مەلا (تەیب عەبدوڵڵا بەحرکەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای کوردستان، مان بیست.
سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی ئیسلام و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی مامۆستا مەلا تەیب مەلا عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
إنا لله وإنا اليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
6ی نیسانی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=