ناو: سالار
نازناو: دیرزان
ناوی باوک: محەمەد فەتاح سلو
ڕۆژی لەدایکبوون: 13-09-1999
شوێنی لەدایکبوون: #زاخۆ#
$ژیاننامە$
نووسەر و هۆزانەوان (سالار محەمەد فەتاح سلو هەسنی) ناسراوە بە (دیرزان) دانیشتووی زاخۆیە و لە دایکبووی (13-09-1999) لە هۆزی (هەسنی) یە، لە گوندی شلیکە لە باشووری کوردستان. بنەماڵەکەیان کە بە درێژای تەمەنیان خزمەتی کوردایەتییان کردووە. دەرچووی پەیمانگەی زمانی ئینگلێزییە، لە زانکۆی ئەمریکایی - کوردستان. هەروەها دەرچووی کولێژی خوێندنی نیودەوڵەتییە لە بەشی خوێندنی (ئاساییش و خوێندنە ستراتیجێیەکان- لە زانینگای ئەمریکایی- کوردستان).
و خوێندکاری ماستەرە لە (سیاسەت و پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکان لە زانینگای (#هەولێر#-کوردستان).
لە ساڵی (2018) دەستی کردووە بە کاری نووسینی وتاری سیاسی، کە لە گوڤار و ڕۆژنامەکان و دەزگەکانی ڕاگەیاندن دا بڵاویکردووە. و لە ساڵی (2023) یەکەم بەرهەمی شعری بە ناوی (ڕۆژ - پێنووسەک ژ دەمارێن ڕۆژێ) بە هەردوو زاراوەی کورمانجی (خواروو و ژوورو) چاپ و بڵاوکردووەتەوە. لە ڕۆی ناوەروکەوە هەموو نووسراوەکانی بابەتی سیاسی و نشتیمان پەروەری پێوە دیارە لە بەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەرە، و ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوە کە ناوەرۆکی هەموو نووسراوەکانی بە کوردایەتی گڕیدراو بێت، و کوردایەتی کارتێکردنی لەسەر بیرۆکە و ئایدلۆجیای ئەو لە نووسین داکردووە و لە هەندێک نووسراوەکانی تردا بابەتی ڕەخنەی پێوە دیارە لە بەرانبەر ئەو دیرۆکە چەوتەی کە گۆڕاوە، وەک لە هونراوەیەک دا دەڵێت:
من شاخم دێرینم
تو توری تورستان
من خاکم بۆ ژیان
تو دوزەخی ئاخر زەمان
زمان دێرینە
دێرنترم لە زمانم
لەم دێرە هونراوە دا باس لە داگیرکاری کوردستان دەکات و ئەوانەی کە خاکی کوردیان داگیرکردووە، کە ئەوان بە دوزەخ ناو دەبات.
لە ڕووی سیاسەتی نیودەوڵەتییەوە زور بابەتی بڵاوکراوەی هەیە، کە بە لێکوڵینەوە پێشهاتی ڕووداوە سیاسییەکان کردووە، لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە و گوڤارەکاندا بڵاوکردووە.
لە بەر بارودۆخی ژیانی هەست بە ئازارەکانی کومەڵگا کردووە، و ئەمە بووەتە هۆکاری ئەوە کە ڕێکخراوێکی هاوکاری مرۆی لەژێر ناوی (ڕێکخراوی گەنجینەی هزری) دا بمەزرینیت، و بە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوەیەوە هاوکاری خەڵک هەژار و لێقەوماو بکات.
بەرهەمەکانی:
1- ڕۆژ - پێنووسەک ژ دەمارێن ڕۆژێ - 2023
2- گوتنێن بێ ناسنامە - 2023
3- جەمکێن سیاسی و ئەکادمی - 2019
4- زێمارا من- 2024
5- دفنا درێژ- 2024
6- ئەسپەدەستە- 2025
ئێستاش بەرهەمێکی ئەدەبی بە ناوی (گۆتنێن سەرخۆبوونێ) ئامادەکردووە بۆ چاپ و تا ئێستا بڵاوینەکردووەتەوە، .
ناوبراو چەندین گۆتار و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی زانستی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکردووەتەوە و تا ئێستا 2025 بەردەوامە لە کاری نووسین، و بەرپرسی ڕێکخراوی گەنجینەی هزریە، و خوێندکارە. هەروەها پەرتووکخانەیەکی بچووک وەک ماڵێک بۆ ڕەوشەنبیرانی گەنج، و خزمەتکردنی نووسەرانی گەنج لە زاخۆ کردووەتەوە. [1]