کۆڵەگە هونەرییەکانی لێکۆڵینەوە لە موزیک و گۆرانی و فۆلکلۆریدا 02
#ئامانج غازی#
قۆناغی دووەم ئەم کردارە پراکتیکییانە لە خۆدەگرێ:
1- نووسینەوەی نۆتەی موزیک و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان (transcription) نووسینەوەی دەقی موزیک بە (نۆتە) زمانی یەکگرتووی موزیک ئەنجام دەدرێت و کارەکەش لە شوێنێک دەگاتە ئاکامی خۆی کە شوێنەکە بۆ حاڵەتی پێویست کە ئامێرێکی پیانۆی لێبێت بەراوردکردن و ناسینەوەی گۆرانییەکە لەلایەن گۆرانیبێژەکەوە وتراوه و واش بەچاک دەزانرێ کە گشت گۆرانکارییە هونەرییەکانی پەنجەی دەستی ژەنیاری ئامێری موزیک (transcription) لەدەنگ و ئاواز بخرێتە سەر چینە دەنگی موزیک (Pitch) و ئاوازەکان بە نۆتەیەکی هاوبەش کۆتاییدان پێ بێت (Final Note) ئەمەش بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی سەرەکییە کە بریتین لە:
1- موزیک و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکە بە نووسینەوەیەکی خێراو ئاسان ئەنجام دەدرێت.
2- ئاسانکردنی بواری بیرکردنەوە لەوەی کە کامە ئاواز لەوەی تر لەڕووی پێکهاتەی هونەرییەوە جیاوازیان هەیە، لەم بوارەدا دەتوانین (بیلا بارتوک) ی مەجەڕی بکەینە باشترین نموونەی زیندووی ئەم بابەتە کاتێ ئەم بلیمەتە نۆتەی سۆل (1) زۆر بە پەسەند دەزانی و کارامانە بەکاری دەهێنا بۆ بەرهەم هێنانی زمانی موزیک لە گۆرانی و ئاوازە فۆلکلۆرییەکان کە دەماودەم و سەرزارەکی دەوتران. بۆ مەبەستی پێداچوونەوه و دیاریکردنی هەڵە زەقەکانیش بەپەسەندی دەزانین کە خێرایی ڕیکۆردەر خاو بکرێتەوە، بۆ نموونە لە (5 و 7) بکرێ بە (5 و 3) بۆ ئەوەی بتوانرێ دەستنیشانی هەڵەکان بکرێ و ئینجا زانستییانە چارەسەر بکرێن.
شیکردنەوەی گۆرانی یان پارچە موزیک ئەوەی کە جێگەی گومان نییە له و بابەتە هونەرییانە ئەوەیە کە گشت ئاوازەکان کۆمەڵێک بنەمای زانستییان بەخۆوە گرتووه و لێکۆڵینەوەن، دەتوانین یەکێک له و ڕێگایانەی شیکردنەوەی زانستی بگرینە بەرو گۆرانییەکە لەڕووی پێکهاتەی ئەو توخمانەوە شیبکەینەوە.
ا/ کۆتایی و بەشە جیاجیاکانی گۆرانی یاخود پارچە موزیک (Cadanes) .
ب/ بنەما بنەڕەتییەکانی ئاوازەکان (Structore) .
ت/ میانەی نێوان دەنگەکان (Range) .
پ/ شێوازی بابەتەکە (Style) .
ج/ کۆپلە دەنگییەکان (Syllablees) .
ح/ ئیقاع و ڕەزم (Rhythm) .
خ/ پەیژەی موزیک (Scale) .
بۆ زیاتر چوونە نێو دنیای هونەری و بەش و پێکهاتە سەرەکییەکانی هەر گۆرانییەک یاخود پارچە موزیکێک بە پێویستی دەزانین کە چەند زانیارییەکی تر بخەینە سەر ئەو ( 7 ) خاڵەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان بۆ کردن.
ا/ کۆتایی و بەشە جیاجیاکانی موزیک و گۆرانییەکان: ئەو پەیوەندییە سرووشتییەی کە لەنێوان پارچە موزیکێک و ناوەرۆکی بابەتەکەدا هەیە کە بە زمانی موزیک پێی دەڵێن (line) لەگەڵ دەقی شیعری (text) ە کە دەبێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کۆتاییە تەبایانە کە دەبنە کەدانزای گۆرانی یاخود پارچە موزیککه و لەمەوە دەتوانرێ چەندین کەدانزا لەنێو پارچە موزیکێک یاخود گۆرانییەک بدۆزرێتەوە، بۆ نموونە ئەم ژمارانە (1، 5، 4، 1) دەستنیشانی ئەو ئاوازە دەکەن کە لەچوار کەدانزا پێکهاتووە، کەدانزای یەکەم لەسەر دەنگی بنەڕەت – (tonic) کۆتایی دێت و کەدانزای دووەم لەسەر دەنگی چوارەم (Sobdominant) جێگر بووه و سێیەمیان لەسەر دەنگی پێنجەم (dominant) کەچی دوو کەدانزاکە گەڕاوەتەوە بۆ حاڵەتی یەکەم، واتا هاتۆتەوە سەر دەنگی بنەڕەت (tonic) .
ب/ بنەما بنەڕەتییەکانی ئاوازەکان: بۆ ناسینی بنەما بنەڕەتییەکانی هەر گۆرانییەک یاخود پارچە موزیکێک دەبێ دەسنیشانی ئەو ڕستە موزیکییانە بکرێ کە ئاوازەکەی لێوەی پێکهاتووە تا بتوانێ هەر هێڵێکی موزیک له و چەندین هێڵە میلۆدیانە بە شێوەیەکی هونەری بنەمای موزیکی بۆ دابڕێژرێ وەک لەم نموونانەدا دیاری کراون.
1- (AA) واتا ئاوازەکە لە (2) ڕستەی موزیکی وەک ئاوازەکە پێکهاتووە.
2- (+ AA) واتا ئاوازەکە یاخود گۆرانییەکە لە (2) ڕستەی موزیکی پێکهاتووە, ئەوەی دووەمیان گۆڕانکارییەکی سادەی بەسەردا هاتووە.
3- (ABA) واتا ئاوازەکە لە (3) ڕستەی موزیکی پێکهاتووه و یەکەم و سێیەمیان وەک یەک دەژەنرێن, بەلێم دووەمیان کە بەپیتی ( B ) ئاماژەی بۆ کراوە لەڕووی ناوەرۆکەوه و لەکاتی ژەنیدندا جیاوازە لەگەڵأ هەردوو بەشی یەکەم و سێیەم.
ت/ میانەی نێوان دەنگەکان: ئەم کردارەش بە هێمای نووسینی ژمارە دەستنیشان دەکرێت, بۆ نموونە گەر هەردوو ژمارەی (6-1) بنووسرێن ئەوا یەکەمیان ئاماژەیە بۆ ئەو دەنگەی کە بنەڕەتە واتا (tonic) ە دەڕوات تا دەنگی شەشەم و میانەی نێوان دەنگەکانی کۆتایی پی دێت، واتا گەر گۆرانییەکە لە دەنگی (دۆ، Do) دەست پێ بکات، ئەوا لە دەنگی (لا، La) ی ناوەند کۆتایی پێ دێت و بەمە میانەی نێوان دەنگەکانی ئەو گۆرانییە یاخود پارچە موزیکەکە (6) دەنگە.
پ/ شێوازی هونەری ئاواز و گۆرانییەکان: دیاریکردنی شێوازی هەر گۆرانییەک له و مەبەستە خوازراوەمان نزیک دەکاتەوە کە مەراممانە، گەر گۆرانییە فۆلکلۆرییەکە یاخود پاچە موزیکەکە نۆتەی دەستپێکی لە دەنگێکی نزمی وەک (دۆ) ی گڕ دەست پێکردوو بەرەو میانەی پێنجەم و شەشەم سەرکەوت و ئینجا گەڕایەوە بۆ نۆتەی بنەڕەت (Tonic) ئەوا شێوازەکە لەسەر شێوازی بنەڕەتی یەکەمی ئەو دابەشکردنە هونەرییەیە کە (زولتان کۆدای و بیلاباڕتوک zoltan koday Billa Bartok) لەسەر گۆرانی هەنگاری تاقیان کردۆتەوە، بەلێم گەر گۆرانییەکە لە دەنگێکی نیمچە بەرزی وەک دەنگی (سی Si) دەستی پێکرد و بەرەبەرە بەرەو نزمی دابەزی تا گەیشتە دەنگی (بنەڕەت) ی (دۆ) ئەوا ئەم دابەشکردنە هونەرییە دەکەوێتە خانەی دووەمی ئەو ئەزموونە پڕ بەبەهایه و دەستنیشانی ئەو چینە دەنگیانەش دەکات کە گۆرانییەکە یاخود پارچە موزیککەی لێهاتووە, هەروەها گەر هاتوو دابەشکردنی موزیکی ئاوێتەکراو توانرا ئەو شێوازە (Hanmony) یە بگونجێنی، ئەوا شێوازە هونەرییەکانی دابەشکردنی هاڕمۆنیایی کە بریتین لە (فۆگه و کانون و پۆلیفۆنی و هۆمۆفۆنی و کۆنترا پۆینت) یش دەست بکرێن، ئەوا بەمجۆرە دەتوانین شێوازی هونەری بابەتەکە چ (گۆرانییە فۆلکلۆرییەکە بێ یاخود پارچە موزیکەکە) بخەینە بەر ڕۆشنایی دیدە و چاوە ئەفسوناوییەکانی زمانی موزیک و جەستەی گۆرانییە بێ نازەکان.
ج/ کۆپلە دەنگییەکان: ئەم کۆپلە موزیکییانە هەندێجار بەبەشە دەنگییەکانیش ناو دەبرێن، کۆمەڵێک ڕستەی موزیکی دەکرێ کۆپلەیەکی گۆرانی لێوە درووست بکرێ, بەمەرجی ئەو کۆپلە کەدانزا (Cadanza) یان هەبێ و ڕستەی موزیکەکانیش سەرەتاو ناوەرۆک و بابەتی هونەریی بگرنەخۆ، بۆ نموونە ژمارەکانی (4، 8، 4) ئەو حاڵەتە دەخەنەڕوو کە هێڵی یەکەمی ڕستە موزیکەکە لە (4) بەش پێکهاتووه و ژمارە (8) یش ئاماژەیە بۆ هێڵی دووەمی ڕستە موزیکەکە کە لە (8) بەشی هونەری پێکهاتووە و ئینجا پەیتاپەیتا دەگەڕێتەوە بۆ حاڵەتی یەکەمی دەستپێکردنی کۆپلە دەنگییەکان یاخود موزیکییەکان.
ح/ ئیقاع و ڕەزم: گەر هاتوو ڕەزمی گۆرانییەکە لەیەک جۆر ئیقاع پێکهاتووە، واتا هەر لەسەرەتای نووسینەوەی ئیقاعەکە لەتەک ڕابەری گۆرانییەکە واتا لەلای کلیلی (سۆڵ) ئەوا لەسەر یەکەم نۆتە دەنووسرێ (lsorng thmic) واتا ترپه و لێدانی ئیقاع بەم جۆرە بەردەوام دەبێ و تادانانی زاراوەیەکی تری هونەری کە ماناکەی زاراوەی پێشوو دەسڕێتەوە, بەلێم ئەگەر دوای کۆپلەیەک گۆرانی یان موزیک گۆڕانکاری بەسەر ئیقاعەکە داهات وەک ئەوەی کە ئیقاعەکە لە خاوییەوە بگۆڕدرێ بۆ خێرا، یاخود بۆ خێرییەکی مامناوەندی، ئەوا ئاماژە بۆ ئەو حاڵەتە هونەرییە دەکرێ بە دانانی زاراوەی (he trorthy thmic) .
خ/ پەیژەی موزیک: پەیژەی موزیک یەکێکە لە کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی پێکهاتەی گۆرانی و ئاواز و گشت ئەو نۆتانەی بۆنی ئاوازیان لێدێت و هەموو گۆرانییەکی فۆلکلۆری هەڵگری پەیژەیەک یاخود چەندین پەیژەی موزیکییە، هەندێجار پەیژەی دیاتونی (Diatonic) واتا ئەو پەیژەی کە دەنگ و نیوە دەنگی موزیکی تێدایه و بە خۆیەوە هەڵگرێ و لە زۆربەی گۆرانییەکانی تریشدا پەیژەی ڕۆژهەلێتی ڕۆڵی کاریگەر دەبینێ لە ناساندنی ڕۆحی نەتەوایەتی گۆرانی فۆلکلۆری، چونکە پەیژەی ڕۆژهەڵاتی چارەگە دەنگی تێدایە و ئەم تۆنە لە کاتی ژەنیدندا تامو چێژێکی نەتەوایەتی دەبەخشێتە ئەو گۆرانیانە وایان لێدەکات کە هەردەم لەبەر دڵ و چاو و ڕۆژگاردا دەبن.
ئەم پەیژە ڕۆژهەلێتیانە کۆمەڵێک ناویان بەخۆوە هەڵگرتووه و بە (کورد و عەرەب و فارس و تورک و هیند) ژمارەیەک مەقاماتی ڕۆژهەلێتی هاتنە وجود وەک پەیژەی (راست، ماهوور، قارچغار، کورد، نەهاوەند، سەبا) دیراسەی بەراووردکاری (Comparativ study) ئەم دیراسە زانستییە بەراووردکارییە بۆ دوو بەشی سەرەکی دابەش دەبێت کە بریتین لە:
1- بەراووردکاری ستوونی (Verticalcom parison) ئەم کردارە بە بەراووردکردنێکی ئەو بابەتە موزیکییانە یاخود ئەو گۆرانییە فۆلکلۆریانە دێت کە لەگەڵ یەک لە ولێتێک و شوێنێک کۆکراونەتەوه و تۆمارکراون و مەبەستیش لەوەدا گەیشتنە بەئاکام و ئامانجی ئەو دەنگانە و چۆنییەتی ژەندن و دیاریکردنی گرنگترین خاسیەتە هونەرییەکانیشی, ئەم بەراورد کردنەدەش ئەو گۆرانیانەش دەگرێتەوە کەلەخانەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان نین وەک:
أ/ گۆرانییە میللییەکان کە شێوازی گۆرانی فۆلکلۆریان هەیە.
ب/ گۆرانییە دانراوەکان.
ج/ گۆرانییەکانی چینی بۆرژوازی.
2- بەراوردکاری ئاسۆیی (Horisontal Comparison) ئەم کردارە پراکتیکییەش گشت خاسیەت و توخمەکانی موزیک و گۆرانی دیاریکراو لە ولێتێک دەگرێتەخۆ و ئینجا دەست دەکرێ بە بەراوردکردنی ئەوخاسیەت و توخمە موزیکییانەی لەگەڵ گۆرانی و موزیکی ولێتێکی تری (دراوسێ یاخود هەر ولێتێکی تر کە ئەم بوارە هونەرییەی تێدا چەکەرەی کردووە) لەم خاڵەدا لێکۆڵەر هەوڵ دەدات کە بەلانی کەمەوە زمانی ئاخاوتنی ئەو ولێتە بزانێ یاخود فێری ببێ تابتوانێ ئەو خاسیەتە گرنگانەی کە بوونەتە هەوێنی بابەتە فۆلکلۆرییەکان دیراسە بکات و بگاتە ئەو ئەنجامەی کە هونەری کۆکردنەوەی گۆرانی و موزیکی فۆلکلۆری له و هەنگاوە گەورەیە سەرچاوە دەگرێ کە مێژوویەکی پڕ لەسەروەری پاڵپشتی بێ. کۆکردنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان تا ئێستا و ئەو ساتەی کە لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەبێتەوە. ئامانجێک بووە دەستمان نەیگەشتویەتێ، چونکە (ئێمەی هونەر دۆست له و خەڵکە بێ فرمێسکانە بووینە کە گریانیشمان لەدەست نەهاتووە). [1]
$پەراوێزەکان:$
1- (زولتان کودای- بیلا بارتوک) دوو گەورە موزیککاری هەنگاری بوون، توانیان لە ماوەی ژیانی هونەرییان نزیکەی (7000) گۆرانی فۆلکلۆری لە گشت لادێ و ناوچەکانی هەنگاریا کۆبکەنەوە.
2- (کەدانزا) واتا قەفڵەکانی موزیک و بریتین لە کەدانزای پێرفێکت - ئایینی - کت و پڕ.
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!