ناونیشانی بابەت: تابلۆیەکی سێ هەزار ساڵە لە کوردستان
ئەوە تابلۆیەکە لەسەر خشتێکی قوڕ، تەمەنی نزیکەی سێ ھەزار ساڵە، لە کوردستان دۆزراوەتەوە. ڕەنگی نووسین و تابلۆکە وەک خۆی ماوەتەوە. شارەزایان پێشبینی دەکەن لەپێکھاتەی ڕەنگی تابلۆکەدا ڕەنگی ئاوی ھەنار بەکار ھاتبێت.
لەم تابلۆیە پیاوێک دەرکەوتووە کە لغاوی ئەسپێکی گرتووتە دەست، نووسینی سەر ئەم تابلۆیە خەتی بزماری و نووسینەکە ئاشووریە.
بەپێی دەقی نووسینە دۆزراوەکان شارەکە ناوی ئیدۆ بووە لەسەر زێی بچوک لە نزیک #تەقتەق# کە دەکاتە ساتوو قەڵای ئێستا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,142 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!