بە خۆشحاڵييەوە پێشوازى لە ڕێککەوتنى ئەمڕۆ
04-04-202304-04-2023 نێوان حکوومەتى فيدراڵيى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەم بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان.
ستايشى ڕۆڵى بەڕێزان سەرۆک وەزيرانى عێراقى فيدراڵ و سەرۆک وەزيرانى هەرێمى کوردستان دەکەم کە بە گيانێکى ئەرێنى بۆ چارەسەرى، توانييان بگەنە لێکگەيشتن و ڕێککەوتن، دەستخۆشييان لێدەکەم.
سوپاس و پێزانين بۆ تيمەکانى هەردوولا کە گفتوگۆيەکى سەرکەوتوويان بەڕێوە برد و ئەم ڕێککەوتنەى لێکەوتەوە. هيوادارين وەک خۆى جێبەجێ بکرێت و ببێتە دەستپێکى چارەسەرکردنى کێشەکانى ديکەش.
دووپاتى دەکەينەوە هەرێمى کوردستان وەک هەميشە ئامادەيە بۆ چارەسەر بە گفتوگۆ و لێکگەيشتن لەسەر بنەماى دەستوور کە لە بەرژەوەنديى تەواوى عێراقدايه و دەبێتە هۆى سەقامگيريى سياسى و ئابووريى وڵات.
[1]
نێچيرڤان بارزانىنێچيرڤان بارزانى
سەرۆکی هەرێمى کوردستان
04-04-202304-04-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!