وشکبوونی دەستەکانت گرفتێکی باوە، لەگەڵ ئەوەی بۆ کەسەکە خۆی بێزارکەرە بەڵام مەترسیدار نییە، هۆکاری زۆرە، وەکوو تەمەن، کارکردن، کەشوهەوا و شێوازی ژیان.
=KTML_Bold=بە چەند هەنگاوێک ئەگەر بەردەوام جێبەجێی بکەیت دەستت وەکوو ئاوریشم نەرم دەبێت.=KTML_End=
1- بەردەوام شێداربکەرەوە و کرێمی دەست بەکاربهێنە، بەتایبەتی شەوان پێش نووستن و بەیانیان.
2- لە کاتی شتنی کەلوپەل و قاپەکانی ناوماڵ، دەستکێش بەکاربهێنە، چونکە ئەو ماددە پاککەرەوە و ئاوەی بەکاریدەهێنیت چەوری سرووشتی دەست لادەبەن.
3- خۆت لە فشاری دەروونی بەدووربگرە، چونکە پەیوەندییەکی کەم هەیە لەنێوان ئەکزیما و سترێس، کاتێک وشکی دەستت هۆکاردەبێت بۆ ئەکزیما، فشاری دەروونیت دۆخەکە خراپتردەکات.
4- ڕۆتینی شەوان لەبیر مەکە، شێدارکەرەوە بدە لە دەستت وەکوو ڤازلین، باشترە دەستکێش و گۆرەوی لەپێ بکەیت، چونکە پارێزگاری لە چەوری پێست دەکات.
5- باشتر وایە جۆری ئەو کرێمەی بەکاریدەهێنیت، پزیشک بۆتدەستنیشان بکات.
6- هەتا دەتوانیت دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی سابوون، باشترە ئەو شامپۆیانە بۆ شتنی دەستت بەکاربهێنیت کە شێدارکەرەوەی تێدایە.
7- شۆفان بۆ دەستت بەکاربهێنە، یارمەتیی لابردنی قلیشاوی دەست دەدات، دەتوانیت لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵی بکەیت و بەکاربهێنیت.
8- دەستت بپارێزە لە تیشکی خۆر و سووتان، هەوڵبدە لە کاتی چونەدەرەوە دژە خۆری بۆ بەکاربهێنیت.
9- لەم وەرزەدا شێدارکەرەوەی هەوا بەکاربهێنە، چونکە مانەوەت لە هەوای وشک کە ڕێژەی شێی کەمبێت کاریگەریی لەسەر وشکبوونی پێستت درووستدەکات. [1]