ناونیشانی بابەت: بێکاری و لێکەوتە ئابووری و کاریگەرییەکانی
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#
بێکاری؛ کەسی بێکار، ئەو کەسەیە لە تەمەنی کارکردندابێت و ئارەزووی کارکردن بکات، بەدوای کاردا بگەڕێت و بەوکرێیەی لە بازاڕی کاردا هەیە ڕازی بێت، بەڵام کاری دەست نەکەوێت.
=KTML_Bold=مێژووی بێکاری:=KTML_End=
سەرەتای دەرکەوتنی بێکاری لە کیشوەری ئەوروپا بۆ سەردەمی دەرەبەگایەتی دەگەڕێتەوە، ئەو زەوییانەی هەیانبوو بە شێوەی بۆماوەیی لە باوکەوە بۆ کوڕی گەورە دەمایەوە، کوڕەکانی دیکە دەبوونە سوارچاک و نەدەبوایە لە شوێنەکەیان بمێنن، بۆیە سەریان هەڵدەگرت و دەچوونە شوێنی دیکە، هەندێکیان بە کاری چاک و هەندێکی دیکەیان کاری ناڕەوایان دەکرد، لە گرنگترین ئەو ڕێکخراوانەی ئەو کات لە ئەنجامی بێکارییەوە درووست ببوو “سوارچاکەی پەرستگاکان” کە لە هەموو “خاچپەرستەکان” توندڕەوتر بوون و شەڕیان دژی موسڵمانەکان دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا ناکرێ ئەمە وەک ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بێکاری دیاری بکرێ، بەڵکوو بێکاری بە شێوە زانستییەکەی لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی دەستی پێکرد کە خەڵکی لە گوندەکانەوە کۆچیانکرد بۆ شارەکان، شوێنی دەوروبەری شاریان داگیرکرد، دیاردەی تاوانکاری و بێکاری و نزمبوونی نرخی دەستی کار پەیدا بوو.
لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیدا؛ ئەگەر ژمارەی بێکاری لە ئەستەنبوڵ لە (7000) کەس زیاتر بوایە، ئەوە سوڵتانی عوسمانی بڕیاری دەدا پارچەیەک زەوی تەرخان بکەن و کۆمەڵێک کەسی بێکار دابنێن بۆ درووستکردنی مزگەوتێک، ماوەی درووست کردنی مزگەوتەکە (15) ساڵی دەخایاندو دوای ئەو ماوەیەش سەرجەم کرێکارەکان خانەنشن دەکران، چونکە (15) ساڵ خزمەتیان هەبوو.
لە کوردستان، بێکاری بە شێوەیەکی فراوان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆوە فراوانتریش لە دوای ساڵی (2003) سەری هەڵدا. دواین ئاماری هەرێمی کوردستان؛ باس لەوە دەکات ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە (15%) واتە دیاردەیەک و کێشەیەکی ئابووری هەیە لە هەرێم کەپێی دەوترێ (بێکاری) ، ڕێژەکەشی زۆرە بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ئاساییدا، ئەمە لەکاتێکدا لە ئێراقدا هاوکات ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەدا 20% زیاترە.
=KTML_Bold=بێکاری لە جیهاندا:=KTML_End=
دیاردەیەکی ئابوورییە لەزۆربەی وڵاتانی دونیا بوونی هەیە، بەڵام ڕێژەکەی جیاوازە لەوڵاتێکەوە بۆوڵاتێکی تر ، ئەو وڵاتانەی کەڕێژەی گەشەی دانیشتووان کەمە، ڕێژەی بێکارییان کەمە وەک وڵاتانی (ئەسکەندەنا ڤیا) .
•ڕێژەی بێکاری ئاساییە لەنێوان (1%) بۆ (5%) هەندێک جاریش زیاتر دەبێت کەپەیوەستە بە بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە، لەلایەک و ئابووری جیهانیش لەلایەکی ترەوە.
•هەرمرۆڤێک تەمەنی لەنێوان (18بۆ 65) ساڵ بێت، پێی دەگوترێت ماوەی کارکردنی هەر تاکێک لە جیهاندا.
•لە جاڕنامەی مافی مرۆڤدا (یاسایی کاردا) هاتووە لەمادەی (23) لەبڕگەی (1-2) هەر تاکێک بەئارەزووی جەستەیی، یاخود هزری، کار بدۆزێتەوە و بەئازادی ئەوکارە بکات و، خۆی بەدوایدا بگەڕێت بەکار هەژمار دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو مەرجانەی تێدا نەبوو، ئەوا بە یەکێک لە جۆرەکانی بێکاری دادەنرێت هەرچەندە پارەی دەست بکەوێت .
$ڕێژەی بێکاری، لە وڵاتە (تازەپێگەیشتووەکان) و (وڵاتەپیشەسازییە گەورەکان) :$
گەر سەیری گرافیکەکە بکەین؛ دەبینین وڵاتی (هیند) زۆر ترین ڕێژەی بێکاری هەیە، کە (9.90) ئەویش بەهۆی دواکەوتوویی ئەو وڵاتەوە لەسەرجەم کەرتە ئابور ییەکاندا، هاوکات وڵاتی (یابان) کەمترین ڕێژەی بێکاری (4.40) هەیە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر.
=KTML_Bold=کاریگەریی بێکاری لە بواری ئابووریدا:=KTML_End=
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بێکاری؛ کرێکار، فەرمانبەر، مامۆستا… هەموو چین و توێژێک بڕبڕەی پشتی ئابوورییە لە هەموو شوێنێک، ئەگەر هاتوو ئەمانە ئیشیانکرد، واتە داهاتیان دەبێت، کاتێکیش داهاتیان هەبوو خۆشگوزەرانی-یان دەست دەکەوێت و، دێنە بازاڕ و، مامەڵە دەکەن و، شت دەکڕن. کە شت-یان کڕی، واتە سەرمایەدار خۆی وە بەردەهێنێت و ناچار دەبێت جارێکی دیکە کرێکار دابمەزرێنن بۆ کارەکانیان، ئەمە دەبێتە هۆی بە گەڕخستنی ڕەوڕەوەی ئابووری، ئەگەریش بێکار بوو، واتە ئەو توانا ئابوورییەی کە هەیانبوو، ئەوا کزدەبێت و کەمدەبێت و، دواجار ڕادەوەستێت، بۆیە توانای پەیداکردنی ئیش نامێنێت و، داهاتی خەڵکی ئاسایی کەم دەبێتەوە و، کڕین لە لای هاووڵاتییان کەمدەبێتەوە، بەمەش سەرمایەداران ناتوانن پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجامبدەن، هەر ئەمەشە دەبێتە هۆی قەیران. لە کوردستاندا بێکاری بوونی هەیە، بەڵگە بۆ ئەمە؛ زۆربەی گەنجان ڕوو لەدەرەوەی وڵات دەکەن، بەهۆی نەبوونی کار و دانەمەزراندنیان، هەرچەندە دەبینین ئەو هەموو چێشتخانە و هوتێل و …هتد، دەکرێتەوە، بەڵام ئەوانە درووستکەری کار و داهات نین، بەڵکوو زیاتر ئیستهلاکین-بەکاربردنن.
=KTML_Bold=هۆکار و کاریگەریەکانی بێکاری:=KTML_End=
1) کیشەی گەشەی دانیشتووان: بەهۆی کەمی سەرچاوە (موارد) ی مالی، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی وەبەرهێنان و پێشکەوتنی ئابووری ، وە کەمکردنەوەی هەلی کار ، بەشێوەیەکی گشتی لەهەر وڵاتێکدا ژمارەی دانیشتووان زۆر بوو ڕێژەی بێکاریش زۆرە بە بەراورد بە وڵاتێکی تر.
2) گواستنەوەی پیشەسازی: بەهۆی گواستنەوەی چەند کارگەیەکی بەهەمهێن یان کۆمپانیا پێشکەوتووەکان، لە وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە بۆ وڵاتە تازە پێشکەوتووەکان، ئەوانیش پێویستیان بەدەستی کاری پێشکەوتوو هەیە، یان لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەستی کاریان بۆ دەهێنن.
3) کەمبوونەوەی خەرجیەکانی حکومەت: کەمبوونەوەی خەرجی حکومی (دەوڵەت) ، ئەویش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا، بە جۆرێک حکومەت توانای پارەدارکردنی سەرمایە دارەکانی نامێنیت، تاکوو بەردەوام بن لە پڕۆژەکانیان و کەمبوونەوەی داواکاری بۆ دەستی کار.
4) کاری وەرزی (کاتێکی دیاری کراو) : ئەم جۆرە، لە هۆکاری بێکاری تاکەکانی کۆمەڵگە بێکار دەبن لە چەند وەرزێکی دیاریکراودا، بەنموونە؛ ئەگەر کشتوکاڵ بهێنینەوە، دەبینین گەنم جۆرێکە لەو کشتوکاڵکردنە کە لە کۆتایی ساڵدا دەکرێت و پاشان جووتیار چەند وەرزێک چاوەروان دەبێت (بێکار) دەبێت تاکوو بەرهەمەکەی دەگاتە بازاڕ.
5) خاوی گەشەی پیشەسازی: لە وڵاتانی تازە پێگەیشتوودا (وڵاتانی نامی) گەشەی پیشەسازی کەمە بەراورد بە وڵاتانی پێشکەوتوو، بە جۆرێک ئەمەش کاریگەریی دەکاتە سەر کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی پیشەسازی لە وڵاتاندا، ئەمەش وادەکات هەلی کاری کەمتر بڕەخسێت لەوڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا بە بەراورد بەوڵاتە پێشکەوتووەکان.
6) پەروەردەو فێرکردن و لایەنی زانستی: ئەوانیش وەک بەرپرسێکی گرنگ، لەو ئەرکەیاندا دەبێ بەپاڵپشتی دەسەڵات و پلان دانانی ژیان و گوزەرانی کەسایەتی کورد گۆڕانی بەسەر دابێت و، بازاڕەکانی کارکردن بەشێوەیەکی زانستییانە بوونیاد بنرێن، کە هەموو سوچێکی بازاڕی کار و بەرهەمهێنان لەڕێگای زانست و پەروەردەوە ڕێنمایی بکرێت، وەک چۆن لەم وڵاتە پێشکەتوانەدا سادەترین شێوەی کار دەبێ بەشێوەیەکی زانستییانە فێر بیت و، لە ڕێگەی خوێندنگە پیشەییەکانەوە بەدەست بهێنرێت … بەم شێوەیە؛ کرێکارێکی زانستی و شارەزا و پسپۆر درووستدەکەین، نەک بەم شێوەیی ئێستا کە دەبێ بۆ هەموو کارێک هانا بۆ کرێکاری بیانی لەدەرەوەی هەرێم بەرین و، بازاڕەکانمان لەژێر ڕەحمەتی ئەوان دابێت … بۆیە گرنگە دەزگا بەرپرسە پەروەردەییەکان بەخێرایی و بێ سستی کار لەو شێوە هەنگاوانە دا بکەن، دەبوو ئەوەش زۆر زووتر بکرایە و ئێستا دەتوانرا کەڵک لەنەوەیەک وەربگیرێت. بەڵام بەداخەوە هەمیشە سستی و بیرکردنەوە لە کاری لا بەلا و تەنیا ڕوانین لەهەندێ بەرژەوەندی تایبەتی، هەمیشە لە ڕەوتی بنەڕەتی بنەماکانی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان بە دوورین و لەدوای لەدەستچوونی هەل ئەو کات بیریان لێدەکەینەوە.
7) گرنگی نەدان بەژیانی لادێ: دوایی ئەوەی ڕژێمە یەک لەدوایەکەکانی ئێراقی، لەتێکدان و کاولکردنی دێهاتە کوردییەکان بەو لاوە کاری دیان نەبوو، بەڵام لەدوای ڕاپەڕینیشەوە، دەسەڵاتی کوردیش بەدەیان هۆیی جۆراوجۆر کەمتەرخەمی لە ئاوەدانکردنەوە و، درووستکردنەوەی دێهاتەکان نەک وەک جاران، بەڵکوو دەبوو زۆر باشتر و مۆدێرنانەتر درووستیان بکردنایەتنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوانەی ڕوویان لە لادێکانیان کردەوە، دوایی کوورتترین ماوە دووبارە بەرەو شارەکان گەڕانەوە؛ چونکە ژیان و گوزەرانی لادێ بەدەیان کۆسپ و کێشە بەرەو ڕوویان بووە وە، بۆیە بەناچاری گەڕانەوە شارەکان ئەمەش ڕێژەی بێکاری زیاد کرد و دێهاتەکانیش بەخراپی مانەوە. ئەمەش دیسان یەکێکە لەو ئەرک و کارانەی دەسەڵات کە هێندەی بەدەور و شانی شارەکاندا دێن، دەبوو یەکەم هەنگاو، بە هانای دێهاتەکاندا بچونایە، کارێکیان بکردایە خەڵکی بەویستی خۆیی و بەپەرۆشەوە بەرەو دێهاتەکانیان بگەڕانایەتەوە تا بەرهەمی خۆماڵی ببوژایەتەوە و، هێندە خۆراک و پێداویستی بەسەرچووی دراوسێکانمان بەسەر ئێمەدا ساخ نەکرانایەتەوە ، ئەویش هۆکارەکانی زۆرن هەموو لایەک درکیان پێدەکەین.
=KTML_Bold=چارەسەری بێکاری:=KTML_End=
دیدگای جیاواز هەیە بۆ چارەسەرکردنی بێکاری، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرە دیارەکانی بێکاری لە وڵاتی ئێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، لەمانەدا بەدیار دەکەوێت.
پێویستە ڕێگری بکرێت لەهێنانی دەستی کاری بیانی بۆ نێوخۆی وڵات لە سەرجەم کەرتەکاندا، بە جۆرێک دەستی کاری ناوخۆیی جێگەی دەستی کاری بیانی بگرێتەوە، پێویستە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان زیاد بکرێت بەو مەبەستەی هەلی کاری زیاتر برەخسێنرێت، هاندانی سەرمایەدارە ناوخۆییەکان شانبەشانی سەرمایەدارە بیانیەکان کاربکەن بۆ پێشکەوتنی وەبەرهێنان لە سەرجەم بوارەکاندا، پێویستیشە لەسەر حکومەت کاربکات بۆ دابینکردنی ڕێسا و یاسای گونجاو بۆ پڕۆسەی وەبەرهێنان لە وڵاتدا.
چاککردنی سیستەمی خوێندن، گونجاندنی لەگەڵ بازاڕی کار بە جۆرێک زانکۆکان بە هاوکاری خوێندنی باڵا کاربکەن، بۆ کردنەوەی ئەو بەشانەی گونجاوە بۆ بازاڕی کار لە کوردستاندا، بە نموونە؛ ئەگەر بەشی (جیۆلۆجی) وەرگرین دەبینین ئەو بەشە زۆر گرنگە بۆ بازاڕی کار لە ئێستادا، بە جۆرێک خوێندکار دەرچووی ئەو بەشە بێت دەزانێت، ئەو زەوییەی لەسەر وەستاوە لە مێژەوە لە باو باپیرانییەوە بۆی جێماوە بزانێت ئەو موادە خاوانەی کە لە ناو کروکی زەوییەکەیدایە سوودی چییە بۆ وڵات، سەرچاوەی ڕەخساندنی کارگە و پڕۆژەی گونجاوە لە سەرجەم بوارە کشتوکاڵی وپیشەسازییەکاندا، دیارترین نموونەشمان دەشتی (شارەزوورە) . شانبەشانی گرفتەکانی پێشوو قۆرغکردنی بازاڕ لەلایەن چەند کەسێکەوە گرفتی سەرەکی دەست بەسەرداگرتنی بازاڕی کارە لەلایەن چەند (دەستەو گرووپێکە) وە، پاشان چاککردن و ڕێکخستنی سیستەمی ئابووری وڵات یەکێکە لە چارەسەرە بنەڕەتییەکانی کێشەی بێکاری، لە جیهاندا وەک دەبینین وڵاتان مومارەسە-پەیڕەوکردنێکی لە سیستسمە ئابوورییەکان دەکەن، کە ئەوا نیش پێکهاتوون لە (حکومی، ئیشتراکی- سەرمایەداری- تێکەڵاو) کە هەریەک لەمانە، لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە. بەڵام ئەو فۆڕمەی کە لەوڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستاندا ڕەنگی داوە تەوە ئەوەیە؛ زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگە هەوڵدەدەن هەلی کاریان بۆبڕەخسێت لە کەرتی حکومی، بەومانایەیی لەو کەرتەدا کەمتر کاردەکەن، ئەو ماف و، ئیمتیازیاتانەی کە هەیە بو کارمەندێکی حکومی زۆر زیاترە بە بەراورد بە کارمەندیکی کەرتی تایبەت.
بەنموونە؛ گەر توێژێکی دیاری کۆمەڵگە وەربگرین وەک ، مامۆستا پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە پشووی هاوینەی لە کاتی دەوامی ئاسایدا، کە وەرزی خوێندنە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەڕوات تاکوو دوانزەی نیوەڕۆ، دەبینین کاتێکی زۆری ماوەتەوە، بۆیە بیر لەکاری دووەم دەکاتەوە. ئەمەش، خۆی لە خۆیدا ئەوە دەگەینێت هەلی کار کەم دە کاتەوە بۆ ئەو کەسانەی یەک کار دەکەن، پێچەوانەی ئەوەی باسمانکرد لە کەرتی تایبەتدا، خاوەن کار دەڕوات لە بەیانییەوە بۆ سەرکار تاکوو دوای نیوەڕۆ، ئەمەش دەرفەتی کارکردنی ناهێڵێت تاکوو بیر لەکارێکی دیکە بکاتەوە. [1]