پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا گەنجینەیەکی پڕ لە مرواری
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا گەنجینەیەکی پڕ لە مرواری

کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا گەنجینەیەکی پڕ لە مرواری
کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا گەنجینەیەکی پڕ لە مرواری
د. #ئاراس محەمەد ساڵح#

کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا، یان: یادی شەوێکی بەکرەجۆ، شاکارێکی مامۆستا نەجمەدین مەلایە، ساڵی 1954 نووسیویەتی، ئەم بەرهەمە بە پێزە ساڵانێکی زۆرە بەشێک لە توێژەران و نووسەران وەک سەرچاوە بەکاریانهێناوە و لە بەرهەمەکانیاندا ئاماژەیان پێکردووە، بەڵام لە پەڕتووکخانەکاندا نەبووە، ئەم گەنجینەیە هەتا ساڵی 2022 چاپ نەکراوە و بە دەستنووسی ماوەتەوە و لای مامۆستا بەیاد عەبدولقادر پارێزراوە، نووسەر خەلیل عەبدوڵڵا لە ریگەی مامۆستا بەیادەوە دەستنووسەکەی دەستکەوتووە و سەرپەرشتی چاپکردنی کردووە، مامۆستا عوسمان هەورامی پێیداچووەتەوە، لە قەبارەی 1010 لاپەڕەدا بە دیزاین و ئاستێکی هونەری بەرز لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپکراوە.
لەگەڵ ناردنی دروود بۆ گیانی مامۆستایان نەجمەدین مەلا کە هەموو ژیانی خۆی تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردن بە بزاڤی خوێندن و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا، دروود دەنێرین بۆ گیانی مامۆستایان بەیاد عەبدولقادرو عوسمان هەورامی، هەروەها دەست خۆشی زۆرمان بۆ نووسەر خەلیل عەبدوڵڵا هەیە، کە ئەم پەڕتووکە بەنرخەی ئامادە کردووە و لەسەر ئەرکی وەزارەتی ڕۆشنبیری چاپیکردووە، هەرچەندە دەبوو ئەم پەڕتووکە زووتر چاپبکرایە و کەلێنێکی گەورەی لە پەڕتووکخانەی کوردیدا پڕ بکردایەتەوە، بەڵام ئێستاش درەنگ نییە، هەوڵ و ماندووبوونی ئەم دڵسۆزانە جێگەی ستایش و نرخاندنی زۆرە.
ئەم بەرهەمە ناوازەیە ماندووبوونی زۆری پێوە دیارە، لە ڕووی هونەری چاپەوە لە ئاستێکی زۆرباشدایە، هەروەها هەڵەچنی کراوە و پێداچوونەوە و داڕشتنی بۆ کراوە، لەگەڵ پەڕتووکەکەدا جارێکی تر دەستنووسەکە چاپکراوەتەوە، لەگەڵ وێنەی چەند دەستنووسێکی تری نەجمەدین مەلادا، ئەمەش بەهای زانستی و مێژوویی خۆی هەیە بۆ توێژەران و لێکۆڵەرانی بواری ئەدەبی کوردی.
لە دووتوێی ئەم کەشکۆڵەدا کوورتەیەک لە ژیانی پەنجاوحەوت شاعیر تۆمارکراوە، لەگەڵ نموونەی شیعرەکانیان، ئەوەی جێگەی بایەخە لەم شاعیرانە، بیست شاعیریان هاوسەردەمی نەجمەدین مەلا بوون و زانیارییەکانی لە دەمی خۆیانەوە وەرگرتووە، ئەمەش گرنگی زۆری لە ڕووی میتۆدی لێکۆڵینەوەی زانستییەوە هەیە، چونکە ژیانی زۆرێک لە شاعیران و نووسەرانی کورد لە ڕیگەی خەمڵاندن و گێڕانەوەی دەماودەمەوە وەرگیراوە، ئەمەیش وایکردووە هەڵە و شتی ناڕاستی تێبکەوێت.
هەرچەندە نووسەر ئەوانەی نەبینیوە
لەو شاعیرانەی باسی کردوون پانزدە شاعیریان نزیکی سەردەمی نەجمەدین مەلا بوون، هەرچەندە نووسەر ئەوانەی نەبینیوە، بەڵام کەسانێکی تری نزیکی ئەو شاعیرانەی بینیوە و زانیاری لەسەر ژیان و بەرهەمە شیعری و ئەدەبییەکانی لێوەرگرتوون، لە هەمان کاتدا بیست و دوو شاعیریان پێش سەردەمی نەجمەدین مەلا بوون، لە ڕیگەی دەستنووس و کەسانی دەوروبەریانەوە زانیاری لەبارەیانەوە نووسیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لە زانیاریەکانی پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە، بۆ نموونە لە باسی مەولانا خالید و پیر مکائیلی شەش پەنجەدا، پیرمکائیلی دەودانی هێناوە بۆ دوو کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای #سلێمانی#، ئەم زانیاریە لە جێگەی خۆیدا نییە و پێویستی بە ڕاستکردنەوە هەیە.
هەرچەندە زانیارییەکانی کوورتن، بەڵام بە چڕوپڕی شتی بەنرخی لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانیانەوە تۆمارکردووە، بەشێکی ئەو شیعرانە ڕاستەخۆ لە شاعیرەکان وەرگیراون، یان لە کەسێک وەرگیراون کە ئەو شاعیرانەی بینیوە، ئەم شێوازە لە نووسین گرنگی و بایەخی زیاتری هەیە و جێگەی گومان نییە.
نەجمەدین مەلا بۆ شاعیرەکانی پێش خۆی دەستنووس و بەیاز و سیپارە و کەشکۆڵی دەستکەوتووە، توانیویەتی بە پشبەستن بەو سەرچاوانە بەشێک لە ژیان و نموونەی شیعری ئەو شاعیرانە لەناو کەشکۆڵەکەیدا تۆمار بکات، ئەمەش خاڵێکی بەهێزی نووسینەکەیەتی و وەک سەرچاوەی ڕەسەن سوودی لێوەردەگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ شاعیرەکانی پێش سەردەمی خۆی لە هەندێ جێگەدا پشتی بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و زانیاری پشتڕاستکراوە نەبەستووە، یان لەو ڕۆژگارەدا سەرچاوەی پێویستی دەستنەکەوتووە.
کاتێکی زۆر گرنگ و هەستیارە
نووسەر توانیویەتی کەڵک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو ڕۆژگارە و ئەوانەی پێش خۆی دەرچوون وەربگرێت، لە بەشێک لەو سەرچاوانەدا بەرهەمی شاعیرانی کلاسیک بڵاوکراوەتەوە، هەروەها خودی شاعیرانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم کە هاوسەردەمی نووسەر بوون، یەکێکی ترە لە سەرچاوەی ڕەسەنی نەجمەدین مەلا، بۆ نووسینەوەی کەشکۆڵەکەی ڕاستەوخۆ زانیاری لێوەرگرتوون و بەرهەمەکانی تۆمارکردوون.
ئەم کەشکۆڵە لە باسی ژیان و نموونەی بەرهەمی شاعیراندا گرنگی زۆری هەیە، خاڵیکی تری گرنگی ئەم کەشکۆڵە ئەوەیە باسی پەیوەندی نێوان شاعیران و نووسەرانی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمی کردووە، ئەو قۆناغەش کاتێکی زۆر گرنگ و هەستیارە و سەرەتای گەشانەوەی بزاڤی ئەدەبی و زمانەوانی ڕۆژنامەنووسی کوردی بووە، هەر بۆیە ئەو جووڵانەوە ئەدەبیەی ئەو قۆناغە هەستیارە پێویستی بە توێژینەوەی زانستی فرە ڕەهەند هەیە.
ئەوەی تێبینی دەکرێت لە کاتی گواستنەوەی نموونەی شیعری ئەو شاعیرانەی باسی کردوون، زیاتر نموونەی شیعری نیشتمانی و نەتەوەیی نووسیوە، یان ئەو شیعرانەی باسی کێشەکانی کۆمەڵیان کردووە، بۆ شاعیرانی سەردەمی نوێش جگە لە شیعری نیشتمانی، نموونەی ئەو شیعرانەی نووسیوە کە هانی خەڵکی دەدەن بۆ خوێندن و خوێندەواری و دژایەتی نەزانی و دواکەوتوویان کردووە، بەم هەنگاوەشی ویستویەتی بە تیرێک دوو نیشان بشکێنی.
سەرچاوەیەکی گرنگە
ئەو شاعیرانەی لەم کەشکۆڵەدا باسی ژیان و شیعریان کراوە، هەندێکیان زۆر ناسراون و دیوانی شیعری چاپ کراویان هەیە، وەک مەولانا خالید و حەریق و زێوەرو ڕەنجوری و...هتد، هەندێکیان ناویان هەیە وەک شاعیر، بەڵام ژیان و شیعریان بەردەست نییە، وەک حیکمەت و ئەمیر و خەستە و...هتد، هەندێکیان وەک شاعیر نەناسراون، نە شیعر و نە دیوانیان نەبینراوە، وەک: مەلا ئەحمەدی چاوەماری دێلێژە، حاجی قادری مکایەڵی، جەمال عیرفان، ئەحمەد سەردار، لەم کەشکۆڵەدا باسی ژیان و نموونەی شیعریان بڵاوکراوەتەوە، ئەم کەشکۆڵە لەم ڕووەوە سەرچاوەیەکی گرنگە و دەکرێت لە داهاتوودا هەوڵی دۆزینەوەی ژیان و بەرهەمی ئەم شاعیرانە بدرێت و بەرهەمەکانیان لە لەناوچوون ڕزگار بکرێت.
ئەوەی پێویست لێرەدا ئاماژەی پێبکرێت چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم گەنجینە بەنرخەی نەجمەدین مەلا، هەنگاوێکی زۆر باشە و جیگەی دەست خۆشی نووسەر خەلیل عەبدوڵڵا و هاوکارەکانییەتی، بەم هەوڵەیان سەرچاوەیەکی ڕەسەنی زمان و ئەدەبی کوردیان خستە سەر خەرمانی نەجمەدین مەلا و پەڕتووکخانەی کوردیان پێ ئاوەدانکردەوە، بەو هیوایەی ئەمە دواکاریان نەبێت لەم بوارەدا.
نەجمەدین مەلا یەکێکە لەو بەهرەمەندە گەورانەی خزمەتی زۆری بزاڤی خوێندن و ڕۆشنبیری کردووە، بڕوای وابوە خوێندەواری تەنیا ڕیگای ڕزگاری میللەتەکەیەتی و نیشتمانەکەی تەنیا لە ڕیگەی زانست و خوێندەوارییەوە پێش دەکەوێت، لەو پێناوەشدا هەموو ژیانی خۆی کردووەتە قوربانی و کەشتی نوحی کردووەتە فریادڕەس بۆ ڕزگاربوونی نەتەوەکەی لە لافاوی نەزانی و دواکەوتوویی.
خەڵکی فێری خوێندەواری کردووە
ئەم مامۆستا دڵسۆزە لەگەڵ ئەوەدا خوێندنگەی کەشتی نوحی لەسەر ئەرکی خۆی کردووەتەوە و بەردەوام خەڵکی فێری خوێندەواری کردووە، لە هەمان کاتدا ڕۆشنبیرێکی بە توانای سەردەمی خۆی بووە و لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا چیرۆک و شیعر و وتار و گەلێک بابەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بڵاوکردۆتەوە.
لە ناو خوێندنگەی کەشتی نوحدا پەڕتووکخانەیەکی کردۆتەوە بۆ دابینکردتی بژێوی ژیانی کە ژیانێکی کولەمەرگی هەبووە، پەڕتووک و ڕۆژنامە بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تێدا فرۆشتوە، بەم کارەشی هەم بژێوی خۆی دابینکردووە، لە هەمان کاتدا خزمەتی بە خوێنەرانیش کردووە.
ئەم مامۆستا دڵسۆزە لە خوێندنگەکەیدا نزیکەی حەوت ھەزار کەسی فێری خوێندەواری کردووە، بەردەوام خولی زمانی فارسی کردووەتەوە و ژمارەیەک خەڵکی فێری زمانی فارسی کردووە، کەشتی نوح لە ڕۆژگاری خۆیدا ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە خزمەتی توێژی بازاڕ و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووساندا.
یادی شەوێکی بەکرەجۆ، یان کەشکۆڵی نەجمەدین مەلا، یەکێکە لە شاکارەکانی ئەم نووسەرە، ئەم گەنجینەیە سەرچاوەیەکی زۆر بە پێزە بۆ توێژەرانی بواری ئەدەبی کوردی و بزاڤی ڕۆشنبیری، دەست خۆشی زۆرمان بۆ نووسەر خەلیل عەبدوڵڵا و هەموو ئەو خەمخۆرانەی لەپێناو چاپکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە ناوازەیەدا ماندووبوون و هەوڵی زۆریانداوە هەتا بە جوانترین شێوە و بێ هەڵەوپەڵە چاپ و بڵاوبێتەوە.[1]
ئەم بابەتە 468 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 04-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 468 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!