چاکە بە دوو کەس ئەکرێت.
چاکە: کردەوەی باش (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤ نابێت تەنیا چاکەی بۆ خۆی بوێت، بەڵکوو دەبێت دەستگیرۆیی و هاوکاری خەڵکیش بکات، بۆ ئەوەی کەڵکی لێوەربگرن، واتە: کاتێک کەسێک لە ویسگەیەکی ژیاندا هەڵوێستە دەکات و چاکەیەک لەگەڵ کەسێک دەکات، یان پێشتر کەسەکە چاکەت بۆی هەبووە، یان لە ئاییندەدا تۆش چاکەکەی لەگەڵ دەکەیتەوە. واتە: کاری چاکەکاریی دوولایەنەیە. [1]