چاکە لەگەڵ ناکەسبەچەدا پەشیمانی لەدوایە.
چاکە: کردەوەی باش. ناکەسبەچە: کەسی سپڵە و پێنەزان یان ناکەس و ناوەجاخ (فەرهەنگی خاڵ) ، لە کۆمەڵگەدا کەسانێک هەن کە پێنەزانن، پەروەردەیان وایە کە بەماندووبوون و زەحمەتی بەرانبەرەکەیان نازانن، بۆیە هەر چاکەیەکیان لەگەڵ بکرێت، کەڵکی نییە و هیچ جێیەک ناگرێت. [1]