چاکە بکە و بیخەرە دەریاوە، ماسی نەیزانێ خوا ئەیزانێ.
چاکە: کردەوەی باش (فەرهەنگی خاڵ) هەر چاکە و پیاوەتییەک کرا باسی نەکرێت باشە، چونکە لە نەریتی کوردەواردا باسکردن لە چاکە، ڕەفتارێکی خراپە، چونکە ڕۆژگارێک دێت چاکە دەێتەوەڕێت، کورد دەڵێ: چاکە بکە و بە دەم ئاوەوەی بدە، واتە: ڕۆژگار چاکەکارییەکانت دێنێتەوە ڕێگە.[1]