چاوی جن دەردێنێ.
جن: جنۆکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە بە یەکێکی جرپنی جەربەزە ئەوترێ کە بێ ترس بەگژ هەموو نەیارێکدا بچێت، یان بۆ منداڵێک بەکاردێت کە دایبابی باش پەروەردەیان نەکردبێت، کورد وتەنی فێریان نەکردبێت لە ماڵان دانیشێت، لە هەموو جێگەیەک پەلاماری هەموو شتێک بدات. [1]