چاو کە قووچا، قەدری دیارە.
قووچا: نوقا. قەدر: ڕێز و حورمەت (فەرهەنگی کانی) پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤە کە لە ژیاندا بەهۆی ڕووداوێک یان قۆناغی پیریی و تەمەنەوە تا بینایی چاوانی لەدەستنەدا، ڕێزی چاوی ساغ ناگرێ. یان مەبەستی لەوەیە لە ژیاندا تا کەسێکی ئازیز لەدەستنەدەی، هەست بە گرنگی بوونی ناکەی. [1]