چاو کە برسیبێت، بیری کفتەی شایی دەکات.
کفتە: خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردییە، لە بڕوێش، قیمە، کشمیش و بایام درووستدەکرێت. کفتەی شایی: دەوڵەمەند و خواپێداوەکان لە ئاهەنگ و شاییەکاندا کفتە درووستدەکەن و پێشکەشی میوانەکانی دەکەن، پەندەکە مەبەستی لە کەسی هەژار و دەستکوورتە، کە لەکاتی نەبوونیدا بیر لە کاتی بوون دەکاتەوە. [1]